۱۳۹۳ تیر ۲۳, دوشنبه

چەند پاراگرافی بە نرخ لە د.قاسملوو سەبارەت بە مافی دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کورد

چەند پاراگرافی بە نرخ لە د.قاسملوو سەبارەت بە مافی دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کورد«كوردیش وەكوو هەموو نەتەوەیەكی دیكە مافی دیاریكردنی چارەنووسی تا دامەزرانی دەوڵەتێكی سەربەخۆ هەیە، ئەو مافە بۆ نەتەوەی كورد بە مانای مافی یەكخستنەوەی نیشتمانەكەیەتی».

کتێبی كوردستان‌ و كورد
پێکەوە یەکگرتن مافی جودابوونەوە نیە، مافی یەکگرتنەوە و جودابوونەوە لە میللەتەکانی دیکەیە. لە واقێعدا حەقی یەکگرتنەوە حەتتا لە حەقی جودابوونەوە زیاترە. کەوابوو ئەو حەقەمان هەیە چونکە دابەشبوونی کوردستان لە واقێعدا دابەشبوونێکی «دەسکرد»ە. ئەو دابەشبوونە دەسکردە و «سروشتی» نیە.
د.قاسملوو؛ تاڤگەی حەقیقەت، بەرگی یەکەم
لە جوابی وتارێکی ماکان لە حزبی «تودە» کە سەبارەت بە مەسەلەی کورد نوسیویەتی، دوکتور قاسملوو دەنووسێ:
«بەراستی جێی داخە کەسێک خۆی بە پێشکەوتوو و دژە ئەمپریالیست و ئازادیخواز دەزانێ لە بەرەنگاری مەسەلەی نەتەوایەتیدا ئەوەندە کورتبینی (تنگ نظری) بە کار بێنێ. سەرنج راکێش ئەوەیە ماکان راپەرینی «یەعقووب لەیسی سەفاری»، «مازیار»، «ئەبووموسلمی خوراسانی» کە چەند سەدە لەمەوپش دژی دەسەڵاتی عەرەبەکان پێکهاتون و راپەرینی رزگاریخوازانی ناو دەبا، بەلام ئەگەر کوردێک وێرای راپەرینەکانی گەلی کورد لە سەدەی بیستەمدا بە بزووتنەوەی نەتەوایەتی ناوبەرێ، کفرە.
تاڤگەی حەقیقەت، کۆکردنەوەی کاوە بەهرامی، بەرگی یەکەم، لاپەرە ٢٦٢.
ئەگەر داوای «استقلال» بکەین، «استقلال»ی هەموو کوردستانمان دەوێ، دەچیتە ئاستێکی دیکە. جا ئەگەر ئەوەمان گوت، لە چوارچیوەی ئێران دەچیتە دەرێ. دەچیتە ئاستێکی دیکە، دەچیتە ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەراست. داوای «استقلال»ی کوردستان کردن یانی تێکدانی سنووری چوار دەوڵەتان.
تاڤگەت حەقیقەت، کۆکردنەوەی کاوە بەهرامی، بەرگی یەکەم، لاپەرەی ٢٩٣

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر