کریس کۆچێرا
بەڵگەیەکی ئاوارتە
ئەم گفتوگۆیانەی نێوان نێردراوانی تاران و سەرکردەکانی کورد لە لایەن بەشداربووانە تۆمار کراوە: کاسێتەکانیقاسملوو پاش ئەوەی لە لایەن پۆلیسی ئوتریشەوە دەستیان بە سەر دا گیرا، رادەستی حدکا کران: عەبدوڵاحەسەن زادە، سکرتێری گشتی حدکا، بە تایبەتی مۆڵەتی گوێگرتنی پێ داین. بەڵگەیەکی بەدەگمەنە:عەبدولڕەحمان قاسملوو لەوانەیە هەرگیز بە تێڕوانینێکی راهێنەرانەی ئەوتۆ، بۆچوونی خۆی سەبارەت بەئۆتۆنۆمی بۆ کوردستانی ئێران نەخستبێتە روو. پرسیار و وڵامەکانی ئەم لایەنە ئێرانییانە، بە دڵنیاییەوە ئاراستەدەکرێن، ئەوان پێیان وایە قسەکانیان هەرگیز لەقاو نادرێ، زۆر راشکاوانە سایکۆلۆژی و شێوازی هزریبەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخەنە روو کە لە نێوان چاوگەکانی چەمکگەلی سیاسی مۆدێرن و هیسەردەمی خەلافەتی عەلی دا هاتوچۆ دەکا.
ئاخۆ بکوژانی قاسملوو و هاوڕێ کوردەکانی، پاش بیستنی ئەم لێدوانانەی، بڕیای لە ناوبردنیان دان؟ یان بەر لەدەسپێکردنی قسەکانی، بڕیاری کوشتنیان دابوو؟ تەنیا شۆپاندنی پڕۆسەکە، دەتوانێ وڵامی ئەمپرسیارانەمان بۆ روون بکاتەوە. خوێندنەوەی ئەم بەڵگە ئاوارتەیە، رێگە بۆ ئەم سیناریۆیەی خوارەوە خۆش دەکا:
دەسەڵاتدارانی ئێران کە ئاگاداری ئەوە بوون جووڵانەوەی قاسملوو لە ئاکامی زەبرەکانی سوپای ئێران ودابەشبوونێکی نوێ (١٩٨٨) زۆر لاواز بووە و هەروەها رەنگە بە تێگەیشتن لە ویستی [قاسملوو] بۆ گەیشتن بەچارەسەرییەک لە رێگەی وتوێژەوە بەوە هیوادار بووبن کە بە نیوەی داخوازییەکانی قایل بێ: یاسایی بوونیحزبەکەی. بەڵام قاسملوو پێداگری لە سەر ویستی راگەیاندنی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان لە لایەن بەڕێوەبەرەنوێیەکانی ئێران دەکا (خومەینی ٤ی ژوئەنی ١٩٨٩ مردبوو)، شەوی ١٢ی ژوییەی ١٩٨٩، نێردراوەکانی تارانپاش یەکەم چاوپێکەوتن پەیوەندی بە بەرپرسانی خۆیانەوە دەگرن: دیارە فەرمان دراوە: "بیکوژن".***
''سڵاوتان لێ بێ! ئێمە لە سەر ئەوە رێک کەوتووین ئەم دانوستانانە بە تەواوی نهێنی بمێننەوە"، سەحراروودیوا دەڵێ، چونکە "کۆمەڵێک دوژمن هەن نایانەوێ ئەم کێشانە چارەسەر بن"... سەحراروودی بە تایبەت ئاماژەبەوە دەکا: "تەنانەت لە نێوخۆی حکومەتی ئێرانیش، کەسانێک دژی ئەم دانوستانانەن؛ لە ئاستیبەڕێوەبەرایەتی دا، مەحاڵە راشکاوانە باس لەم کێشەیە بکەین".
عەبدولڕەحمان قاسملوو راستەوخۆ دەچێتە سەر باسەکە:
"لە چاوپێکەوتنی دواییمان دا، لە سەر دوو خاڵی سەرەکی قسەمان کرد:- پەژراندنی پرسی ئۆتۆنۆمی.- پرسی چالاکی ئازادنەی حزبەکەمان لە نێوخۆی وڵات.
ئێوە وڵامتان دایەوە کە ئێستاکە کاربەدەستانی رژێم لە گەڵ پەژراندنی بنەمای ئۆتۆنۆمی دا نین. سەبارەت بەخاڵی دووهەم، ئێمە بە تێروتەسەلی لە دەفتەری سیاسی قسەمان کرد: گەلۆ پێشمەرگەکان واز لەچەکەکانیان دێنن یاخود نا؟ دەفتەری سیاسی پێی وایە مەحاڵە چەکەکان رادەست بکرێن. ئێوە لەوە تێدەگەنکە پاش دە ساڵ شەڕ و ئەو هەموو قوربانییە، ئۆتۆنۆمی بۆتە سیمبۆلی داواکارییەکانمان. ئاخۆ پێویستەوشەیەکی تر بەکار بهێنرێ؟ ئەگەر ئێوە ناواخنی ئۆتۆنۆمیتان قەبوڵ بێ، بۆچی لەم وشەیە دەترسێن؟"
قاسملوو لەوە ناپرینگێتەوە کە خۆی وەک پیاوی ئۆتۆنۆمی پێناسە بکا - "وەچەی من، وەچەی دیموکراسی وئۆتۆنۆمییە''- و بەردەنگەکانی بانگهێشت دەکا لە گەڵی دا درێژە بە وتوێژەکان بدا، هۆشداریشیان پێ دەدا:
"هەڵبەت، ئەگەر کێشەی کورد چارەسەر نەبێ، رەنگە ئەمە ببێتە هۆی دابڕان لە ناوەند و جیاخوازی"...
سەحراروودی درێژە بە باسەکە دەدا: "ئەوە یەکەمجارە لە نێو خۆمان دا باس لەوە دەکەین کە ئیسلام بیر لەکێشەی نەتەوەکان دەکاتەوە. لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانمان، ئێمە گوێ لە هیچ کەس ناگرین، نەرۆژهەڵات، نە رۆژئاوا، ئێمە ئامادەین خۆمان لە پێناو بیروباوەڕمان بکەینە قوربانی."
نۆرە دەگاتەوە عەبدولڕەحمان قاسملوو: "دەمەوێ پێتان بڵێم من سەبارەت بە سەرجەم ئەو کۆسپ وتەگەرانەی لە بەردەم راگەیاندنی ئۆتۆنۆمی ئاماژەتان پێدا، قایل نەبووم… ئێستا ئاغای خامنەیی و ئاغایرەفسەنجانی پێشنوێژی هەینی تارانن. ئەوان دەتوانن سەبارەت بە ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان روونکردنەوەبدەن".
پاشان قاسملوو بە وردی باس لە تیڕوانینی خۆی سەبارەت بە ئۆتۆنۆمی دەکا:"بۆ ئێمە چوار خاڵی سەرەکی لە ئارا دان:
- ئۆتۆنۆمی، واتە چڕنەبوونەوەی دەسەڵات لە ناوەند.
- دووهەم خاڵی سەرەکی بۆ ئێمە، زمانی کوردییە. کوردی دەبێ ببێتە زمانی فەرمی هەرێمە کوردییەکان.
- سێهەم گرفت، دەستنیشانکردنی سنوورەکانی هەرێمی ئۆتۆنۆمە. بۆ ئەم مەبەستە، پێویستە فاکتەرەجوگرافی، ئابووری و لە هەمووی گرنگتر ویستی خەڵکی ئەو ناوچانەی کورد لێی دەژین، لە بەر چاو بگیرێ.
- خاڵی چوارەم بۆ گەلی کورد خاڵێکی سەرەکییە: دەبێ ئاسایشی نێوخۆیی هەرێمی کورد لە لایەنکوردەکانەوە بپارێزرێ.
ئەو چوار خاڵە گرنگەیە و ئێمە لەوە زیاترمان گەرەک نییە… ئەوەندەی پەیوەندی بە وەدیهاتنیانەوە هەبێ، ئێمەواقعبینین. بۆ نموونە، بۆ دیاریکردنی سنوورەکان، ناکۆکی چێ دەبێ. بەڵام کوردەکان ئامادە نین لە پێناو شتەلاوکییەکان شەڕ بکەن، ئەگەر شتە بنەڕەتییەکان پەسند بکرێن."
قاسملوو باسەکەی کۆ دەکاتەوە: "مەحاڵە وشەی "ئۆتۆنۆمی" بگۆڕدرێ. ئەم وشەیە واتایەکی سۆزداری ومێژوویی بۆ گەلی کورد هەیە. سیمبۆلێکە. وا هەست دەکەم ئێوە نێوەڕۆکەکەی دەپەژرێنن، بەڵام دەتانەوێچاوپۆشی لە وشەکە بکرێ. کاتێک دەقێکی پیرۆزی ئیسلام دەخوێنینەوە، ناتوانین بێ گوتنی "بسم اللەالرحمن الرحیم'' دەست پێ بکەین. ئەوەش هەمان شتە، ئێوە نێوەڕۆکی ئۆتۆنۆمی پەسند دەکەن، بەڵام"بسم اللە الرحمن الرحیم'' نا."
ئێرانییەکان دەڵێن بەر لە دەسپێکردنەوەی گفتوگۆکان کە "هیوایەکی زۆریان ئافراندوە"، دەبێ پەیوەندی بەتارانەوە بگرن. پاشان لێک دادەبڕێن و دەڵێن بە مەبەستی دیاریکردنی سەعاتی چاوپێکەوتنی داهاتوو واتەبەیانی، تەلەفۆن دەکەن.
لە دیدارەکەی تر دا، رۆژی ١٣ی ژوییە، سەحراروودی دەڵێ پەیوەندی بە "برادەرانی" لە تارانەوە گرتووە.
"ئێوە دوێنێ گوتتان کە کاربەدەستانی ئێرانی دەتوانن لە وتاری نوێژی هەینی دا باسی ئۆتۆنۆمی بکەن…هەندێک گیروگرفت هەن کە کاربەدەستانی ئێران و ئیمامەکان دەتوانن لە بارەیانەوە بۆ خەڵک بدوێن. بەڵامپێویستە بگوترێ کە هەندێک کێشە هەن کە ئێمە بۆچوون و تێڕوانینی جیاوازمان لە سەریان هەیە."
پاشان سەحراروودی باسێکی دوور و درێژ و لاڕێ دەست پێ دەکا: "دیارە ئێمە کێشەی ترمان هەیە: ماوەی دەساڵە مشتومڕێکی گەرم لە سەر رۆڵی بازاڕ لە ئارا دایە: هەندێک دەڵێن نابێ رێگە بدرێ ئابووری ئێران کۆنتڕۆڵبکرێ و هەژاران وەک هاوڵاتی پلە دوو بە حیساب بێن. ئەو کات ئیمام لە ژیان دابوو و دەیگوت ئیسلام لە گەڵکاپیتالیزم و کۆنتڕۆڵی دەسەڵات دا نییە، ئیسلام لە نێوەڕاستە، دەنگی سێهەمە و پەیڕەوی تایبەت بە خۆیهەیە! با ئاماژە بە نموونەی بازاڕی دەرەکی بکەم: یاساکان سێ جار لە مەجلیس خرانە روو، بێ هیچچارەسەرییەک… دواجار لە کۆتایی دا، ناچار بوون حەواڵەی جڤاتی دەست نیشانکردنی بەرژەوەندییەکانیبکەن.
ئێستا با بێینەوە سەر باسی ئۆتۆنۆمی… هەر وەک مەسەلەی ئابوورییە: لەمبارەوە دوو را هەن. بۆچوونێکسەردەمی حەزرەتی عەلی (جێنشینی محەمەد و چوارەم خەلیفە) بە بیر دێنێتەوە. حەزرەتی عەلی لەناوەندی خەلافەتەوە حوکمڕانی دەکرد؛ بەڵام هەرێمی تریش هەبوون کە ناویان "ویلایەت" بوو، ''والی"ییەکان(حاکمەکان) لە چاو ئۆتۆنۆمی زۆر دەستیان ئاواڵاتر بوو. مەکتەبێکی تر هەیە کە دەڵێ ئەوە سەردەمی عەلیبوو و هەلومەرجی ئەمڕۆ جیاوازن: ئێمە بە دوژمن ئابڵۆقە دراوین، ئەو وڵاتانەی لە نێو ناتۆ دان، رژێمەکۆنەپارێزەکان، کە ناهێڵن ئۆتۆنۆمی لە چوارچێوەی سنوورەکانی دا بمێنێتەوە. هەوڵ دەدەن بەرفراوانتریبکەنەوە، بۆ ئەوەی بە دابڕان کۆتایی بێ. کەوابێ ئۆتۆنۆمی کێشەیەک نییە بە یەک دوو وتاری نوێژی هەینیچارەسەر بکرێ.
کێشەی دووهەم: حدکا دەیەوێ هەمان بارودۆخ بپارێزێ و لە هەمان کات دا لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندانوستان بکا؛ بەڵام بۆ ئەمەیان، دڵنیام کە پەسند ناکرێ."
سەحراروودی باسێکی تری ناپەیوەند دێنێتە گۆڕێ بۆ ئەوەی روونی بکاتەوە سیستەمی ئیسلامی چلۆن کاردەکا: "نموونەیەکی ترتان بۆ دێنمەوە: پەیوەندییە دەرەکییەکان. ئەمە بە درێژایی چەندین ساڵ، بەر لەوەیبڕیارێک بدرێ، گفتوگۆی لە سەر کرا. ئەگەر ئێمە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاپچڕاندوە و نێوانمان لە گەڵ یەکێتی سۆڤیەت خۆش کردوە، بڕیارێک نییە بە رۆژێک و دوان یان بە کەسێک و دووکەس درابێ. گفتوگۆی لە سەر کراوە و دواجار، پاش زیاتر لە سێ ساڵ، دە ساڵ، یانزە ساڵ و هەروەها بە لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی یەکێتی سۆڤیەت، بەو ئاکامە گەیشتووین لە گەڵ ئەوان رێککەوین. بۆچی؟ چونکەکێشەی ئەفغانستان، پاکستان، کەنداومان هەیە، چونکە لە گەڵ رۆژئاوا کێشەمان هەیە. کەوابێ ئۆتۆنۆمی،دەبێ بە درێژایی چەندین ساڵ گفتوگۆی لە سەر بکرێ. دڵنیام لە هەلومەرجێ ئێستا دا، ئۆتۆنۆمی بەوشێوەیەی ئێوە باسی دەکەن، قەبوڵ ناکرێ." پاشان نۆرە بە حاجی مستەفەوی دەسپێرێ.
حاجی مستەفەوی: "بسم اللە الرحمن الرحیم… حزبە کۆمۆنیستەکان پشتیان بە تیۆری ناسیۆنالیزمیستالین بەستووە. عەڕەبەکان دەڵێن: ئەمە تێڕوانینی ئێمەیە. پارتە سۆسیال دیموکراتەکان شێوازی چارەسەریخۆیان هەیە. ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەبێ، هێزە ئیسلامییەکان، کۆماری ئیسلامی ئێران، تا ئێستاراڤەیەکمان بۆ کێشەی نەتەوەکان نەبووە. ئەگەر بتوانین وا بکەین کۆماری ئیسلامی ئێران لە روانگەی تیۆرییەوەبە شێوەیەکی جیدی بیر لەم کێشەیە بکاتەوە، ئەوا سەرکەوتنێکی گەورە دەستەبەر دەبێ. هەڵبەت لە ئیسلامدا، پێغەمبەر و جێگرەوەکانی، رێوشوێنی تایبەت بە خۆیان هەبووە. هیوادارم رژێم لەم کێشەیە دا قووڵ بێتەوە ولە نێوان ئەو شتەی پێی دەگوترێ نەریت و ئەوەی ئێوە داوای دەکەن، بتوانین شتێک بدۆزینەوە….
قاسملوو دەکەوێتە نێو قسەکانەوە وەک بڵێی ناتوانێ دۆخی بەردەنگەکانی پەسند بکا:"ئێوە دەڵێن ئێستا پرسی سەرەکی ئەوە نییە کێشەی ئۆتۆنۆمی چارەسەر بکرێ، بەڵکو چارەسەرییپەیوەندییەکانی نێوان حزب (حدکا) و کۆماری ئیسلامی ئێرانە: ئێمە هاتووین بۆ ئەوەی داواتان لێ بکەینکێشەی ئۆتۆنۆمی چارەسەر بکرێ". پاشان قاسملوو بە تێروتەسەلی باسی ئەوە دەکا کە مافی چارەی خۆنووسین دەکرێ بە شێوەی جۆراوجۆر بەدی بێ: سەربەخۆیی، فیدراڵی و ئۆتۆنۆمی.
قاسملوو درێژە بە قسەکانی دەدا: "بۆ ئێمە پرسی سەرەکی ئەوەیە کە بزانین ئاخۆ کۆماری ئیسلامی ئێراندەیەوێ بە راستی کێشەی نەتەوەکان لە ئێران چارەسەر بکا. ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێ بەڵێ،ئەوکات دەمانەوێ بزانین: کۆماری ئیسلامی چۆن دەیەوێ کێشەکە چارەسەر بکا؟ گەلۆ ئەو شێوازەسەربەخۆییە، فیدڕالیزمە یان ئۆتۆنۆمی؟ ئێمەی کورد، لانیکەمی داخوازییەکانمان هێناوەتە گۆڕێ. ئێمەفیدڕالیزمیشمان قەبووڵە. هەڵبەت، بە رای من، وەک چۆن کاتی خۆی لە ئیسلام دا جۆرێک لە فیدڕالیزم بوونیهەبوو، باشتر وایە پەیڕەوی لە فیدڕالیزم بکرێ و بۆ نموونە یەکێتی کۆمارە فیدڕاڵییەکانی ئێران پێک بهێنرێ. جائەگەر نە سەربەخۆیتان قەبوڵ بێ، نە فیدراڵیزم و نە ئۆتۆنۆمی، ئەوە مانای وایە چارەسەری کێشەینەتەوەکانتان قەبوڵ نییە."
لە کۆتاییش دا دەڵێ: "رەنگە سبەی رۆژ بەشێکی تری ئێران داوای ئۆتۆنۆمی بکا؛ لە پێناو چارەسەرکردنیکێشە نێوخۆییەکانی ئێران بە پرەنسیپ، بوێری پێویستە. یاسا دەبێ بۆ هەموان بێ، بۆ عەرەبەکان،بلووچەکان، تورکەمەنەکان و کوردەکان. ئەگەر لە ئەمڕۆوە نەتوانرێ ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێ، لە داهاتوو دادەبێتە کارەساتێک بۆ وڵاتەکەمان."
دوای باسێکی کورت، لایەنەکان بڕیاری چاوپێکەوتن بۆ سبەینێ دیاری دکەن. فازڵ رەسوڵ، نێوبژیوانی کوردیعێراقی، دێتە قسە بۆ ئەوەی باس لە دەرئەنجامی دۆخی دوو لایەنی بەرامبەر بکا و دەڵێ: "یان ئەوەتا دەگەنەرێککەوتنێک یان درێژە بە دیالۆگ دەدەن، بێ ئەوەی شەڕ بکەن. یان لە گەڵ بەردەوامبوونی شەڕ، درێژە بەدانوستانەکان بدەن، بەڵام باشتر وایە ئێستا بگەنە رێککەوتنێک: قۆناخەکە گونجاوە. لەوانەیە سێ ساڵی دیکەبارودۆخەکە بگۆڕدرێ، هاوسەنگی و ناهاوسەنگیی هێزەکان گۆڕانی بە سەر دا دێ، هەلومەرج جیاواز دەبێ…"
ئەمانە دوایین وشەکانیانن... دەنگی جوڵانی کورسی و مێزەکان دەبیسترێ... دواتر دەنگێک وەک چوار تەقەیکپ - تەقە بە ئامرازی بێدەنگ کەری چەک؟.. پاشان هیچ نابیسترێ... کاتێک پۆلیس لە سەر هۆشدارییجیرانەکان کە لە لایەن سەحراروودییەوە - دیارە ئەویش بریندار ببوو - ئاگادار کرابوونەوە، دەچنە نێوئاپارتمانەکەوە، چاویان بە تەرمی سێ کورد دەکەوێ......
(لۆمۆند، یەکی ژانوییەی ١٩٩٨)(فرانکفۆرتەر ئاڵگماینێ، ١٩ی ژانوییەی ١٩٩٨)(دێر ستاندارد، ٣٠ی ژانوییەی ١٩٩٨)
لە فەڕەنسییەوە: سەلاحەدین بایەزیدی
رۆژی ١٣ی ژوییەی ١٩٨٩، عەبدولڕەحمان قاسملوو، کوردی ئێران و نەیاری رژێمی کۆماری ئیسلامی [ئێران]، لەئاپارتمانێکی ڤییەن، دوو گولـلەی لە سەری درا و لە گەڵ دوو هاوڕێی دیکەی کوژرا. قاسملوو، رێبەری حزبیدیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بوو. لە دە ساڵ پێشترەوە، شەڕ سوپای تارانی دەستەویەخەیپێشمەرگەکان (شەڕڤانانی کورد) کردبۆوە.
دوا بە دوای یەکەمین خولی پەیوەندییەکان لە دێسامبری ١٩٨٨ و ژانوییەی ١٩٨٩، قاسملوو سەر لەنوێ لە گەڵنێردراوانی ئێران پەیوەندی بەستەوە، یەکێک لەو نێردراوانە محەمەد جەعفەر سەحراروودی، جێگری سەرۆکیهەواڵگریی (دەرەکی) پاسدارانی شۆڕش لە کوردستانی ئێران بوو کە دوای تەقە کردنەکە بریندار دەبێ.پۆلیسی ئوتریش، رێگەی دا سەحراروودی کە برینەکانی چارەسەر کرابوون، نەخۆشخانە بەجێ بێڵێ، پاشانپەنا بباتە بەر باڵوێزخانەی ئێران و رۆژی ٢٢ی ژوییە خاکی ئوتریش بە جێ بێڵێ. ئێرانییەکی دی، بۆزۆرگیانناوێک کە پاسدار بوو، ماوەیەک لە بنکەی پۆلیس راگیرا، بەڵام دواجار حوکمی قۆڵبەست کردنی هەڵوەشایەوە وئەویش توانی بگەڕێتەوە بۆ تاران. کەسی سێهەم، حاجی موستەفەوی لاجوەردیش، سەرۆکی دەزگای نهێنی(ناوخۆیی) لە کوردستان، توانی ئازادانە ئوتریش بە جێ بێڵێ.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر