۱۳۹۳ تیر ۲۳, دوشنبه

د.قاسملوورێبه‌رێکی دێموکرات‌و سیمای به‌رزی مرۆڤایه‌تی

حوسێن نازدار- ٢٢ی پووشپەری ١٣٩٣ی هەتاوی ٢٥ساڵ بەسەر شەهید بوونی دوكتور قاسملووی زاناو مەزن‌دا تێدەپەرێ ، بەم بۆنەوەو لەم رۆژەدا حیزتی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و گەلی كوردو دۆستان‌و لایەنگرانی كوردو دوكتورقاسملوو، لە زۆر شوێنی جیهان‌دا، بەشێوەی جۆراوجۆر رێز لە یادو بیرەوەری ناودارترین كەسایەتی سیاسی‌و گەورە پیاوی مێژووی كورد، دوكتور قاسملووی نەمر دەگرن.
لە ٢٢ی پووشپەری ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی (بەرانبەربە ١٣ی ژوئیەی ساڵی ١٩٨٩ی زایینی)دا، تیرۆریستە دڵرەشەكانی رێژیمی ولایەتی فەقیە، كەبە ڕواڵەت بۆباس‌و دیالوگ لەسەر مەسەلەی كورد لە ئێرانەوە ناردرابوونە ڤییەن (پێتەختی ئوتریش ).دوكتورقاسملوو سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان دەگەڵ كاك "عەبدوڵڵا قادری ئازەر"ئەندامی كومیتەی ناوەندی‌و نوێنەری حیزب لە دەرەوەی  وڵات‌و" دوكتور فازڵ رەسووڵ "ماموستای  كوردی زانستگەی ڤییەن ،تیرور كرد.

 رێبەرانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌، دەیانزانی كە د.قاسملوو هەروەك لە خەبات بۆ دادپەروەری سیاسی و نەتەوایەتی‌و كۆمەڵایەتی‌دا شێلگیرە، زۆر زیاتر لەوەش باوڕی بە وتووێژو چارەسەری ئاشتیخوازانەی مەسەلەی كورد هەیەو هەر بۆیە كاتێك لە رێگای نیزامی یەوە زەفەریان پێ نەبرد، فێڵبازانەو دەغەڵكارانە لە دەروازەی ئاشتیخوازانەوە بۆی هاتنە مەیدان‌و بە ناوی وتووێژی ئاشتیخوازانە لەسەر مافی گەلی كورد لە كوردستانی ئێران،لە ڤییەن دەگەڵی دانیشتن‌و تێروریان كرد.
راستییەكی حاشا هەڵنەگرە، كە شەهید یوونی د.قاسملوو زەبرێكی كاریگەرو خەسارو كۆستێكی مەزن و شوێن دانەر بوو، كە بە تایبەتی لە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كەوت.تەنانەت دەتوانین بڵێین ئەو كۆستە گەورەیە، كۆستی هەموو نەتەوەی كورد بە گشتی‌و بزووتنەوەی مافخوازانەی گەلانی ئێران‌و بزووتنەوەی خەبات بۆئاشتی‌و ئازادی‌و دێموكراسی لە ئاستی جیهانیدابوو.
ئەو كۆستە گەورەیە لەلایەك بوو بە مایەی خەم‌و پەژارەی خەڵكی كوردستان‌و دۆستانی گەلی كوردو لەلایەكی دیكەوە ڕق‌و قینی شۆرشگێرانەی ڕۆڵەكانی گەلی كوردی بەرانبەر بە رێژێمی ئاخوندی زیاتر لە پێشوو بزواند‌و لەسەر درێژەدانی خەبات‌و رێبازی رێبەرە مەزنەكەیان شێلگیر تری كردن‌و لەئاستی جیهانیش‌دا، سیماو نێوەرۆكی تێرویستی كۆماری ئیسلامی ئێرانی باشتر دەرخست.
دوكتور قاسملوو،بە شاهیدی و ئیعترافی زۆر كەسایەتی ناوداری كوردو ئێرانی‌و جیهانی كەلە نزیكەوە ناسیوویانە، گەورەترین‌و بەئێعتبارترین كەسایەتی سیاسی‌و مێژووی كورد بوو، تەنانەت لە رۆژهەڵانی ناوەڕاستیش‌دا كەسایەتیەكی كەم وێنە بوو، بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان بۆبەشێكی بەر چاو لە دەسكەوتەسیاسیەكانی خۆی قەرزداری زانایی‌و زیرەكی سیاسی ئەو رێبەرە مەزنەیە، بەداخەوە ئێستاشی لەگەڵ بێ‌ گەلی كورد رێبەرێكی دیكەی هاوتای قاسملووی نەبوەتەوە.
دوكتور قاسملوو، خوێندكارێكی  زیرەك و بە بەرنامە، مامۆستایەكی كەم وێنە،بیرمەندو رووناكبیرێكی بیركراوەو تێژبیرو وریا و ژیربوو.
دوكتور قاسملوو ،رێبەرێكی مودێرن و سیمایەكی دێموكرات، مروڤێكی شورشگێر، سیاسەتوانێكی واقع بین‌و نمونە، دیپلۆماتێكی هەڵكەوتوو و سەفیرێكی گەورەی نەتەوەی چەوساوەی كورد بوو..
دوكتور قاسملوو ،مودیرێكی داهێنەر و چالاك و پڕكار و ماندووی نەناس، رێكخەرێكی بە توانا و ئەمانەت دار  ،پێشمەرگەیەكی بە نەزم و دیسیپلین، تێكوشەرێكی خاكی‌و خەڵكی‌و بەهەست‌و قسە خوش‌و راستگۆ، كوردێكی مافخوازو نیشتمان پەروەر بوو.
دوكنور قاسملوو ،لەئاستی كوردستان‌و ئێران‌و جیهان‌دا، بەراستی خەباتگێڕی شێلگیر‌و لە خۆ بوردوو و ماندووی نەناسی رێگای ئاشتی‌و ئازادی‌و دێموكراسی‌و مافی مرۆڤ‌و مافی نەتەوایەتی بوو.
د.قاسملوو، بە زیرەكی و توانایی و ئەزموونی كەم وێنەی خۆی رۆنێسانسێكی لە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا وەڕێخست، پێرەوپرۆگرامی حیزبی لە سەر بناغەو بنچینەی دیمۆكراسی وبەرژەوەندی گەلی كوردو سەربە خۆی سیاسی  بریاردان  دارشتەوەو كردییە بە رێبازی سیاسی حیزبی، سوسیالیستی دێموكرانی لە ناو حیزب‌دا چەسپاندو كردیە بە ئامانجی دوا رۆژی حیزبی دیموکرات.
شەهید دوكتور قاسملوو، باورێكی قووڵی بە دێموكراسی هەبوو ،پێی وابوو دێموكراسی شتێك نییە تەنیا تایبەت بە هێندێك كەس‌و چەند وڵات بێ‌، بەڵكوو دەسكەوتێكی مروڤایەتییەو هەركەسێك‌و هەر وڵاتێك مافی هەیە كە هەیبێ‌ و كەڵكی لێ‌وەرگرێ‌، ئەو نەك هەر بۆ دۆستان تەنانەت بۆ دوژمنەكانیشی دێمۆكراسی دەپاراست‌و دەیفەرموو: "خەبات بۆ دێموكراسی نابێ‌ بچێتە ژێر سێبەری خەبات بۆ مافی نەتەوایەتی‌و چینایەتی" د.قاسملوو، باوڕی قووڵی بە" ئازادی‌و داد پەروەری"هەبوو، پێی وابوومرۆڤ هەروەك بۆ درێژەدان بە ژیان پیویستی بە "ئاو هەوا "هەیە،هەر بەو چەشنەش بۆپەرەگرتن و گەشە كردن‌و درەوشانەوی كومەڵگای مرۆڤایەتی پیویستی بە "ئازادی‌و دادپەروەری" هەیە.
شەهید دوكتور قاسملوو، باوڕی قووڵی بە"دۆستایەتی و پەیوەندی و هاوكاری"نێوان مرۆڤەكان هەبوو، پێی وابوو بۆ بەردەوام بوونی ژیانی كۆمەڵگای مرۆڤایەتی، بە پاراستنی "بەرژەووندی‌و سەربە خۆیی‌و حورمەتی"بەرانبەر، پیویستە ئەو پێوەندی‌و هاوكارییە هەمیشە گەشە بكاو پەرە بستێنێ.‌
لە بەر هەمووی ئەو تایبەتمەندییە بەرزانەی كە دـقاسملووی نەمر هەیبوون،شەمشەمە كوێرەكانی حکومه‌تی ئیسلامی ئێران،دوژمنانی ئاشتی‌و ئازادی و مافی مرۆڤ، بە پیلانی ئاشتی‌و بەغەدرو خەیانەت دەست بەكار بوون‌و مامۆستای دێموكراسی‌و پێغەمبەری ئاشتییان شەهیدكرد.
ئەوان بە  هەڵە چوون ، پێیان وابوو  بە تێروری دـقاسملوو‌، رێباز‌و ئامانج‌و حیزب وگەلی قاسملووشیان تێرور كردوە، بەڵام ئیستا پاش تێپەر بوونی ٢٥ ساڵ بە سەر شەهید بوونی د.قاسملوودا، زۆر ئاڵوگۆری  هەمە لایەنەو گرینگ‌و چارەنووس ساز لە ئاستی جیهانی‌و ناوچەیی‌و ناوخویی دا پێكهاتوون كە تەنانەت لە سەر حیزبی دێموكرات و گەلی كوردیش شوین‌و كاریگەری بەرچاویان هەیه‌، رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش زیاتر لە هەموو كاتێك كەوتوەتە بەر گەمارۆی جۆرواجۆری نێودەوڵەتی‌و جیهانی‌و حیزبی دێموكرات‌و بیر ورێباز‌و ئامانجی قاسملووش بەردەوام لە بەره‌و پێش چوون و گەشە كردن‌و درەوشانەو دان‌و رێبواران‌و قوتابیانی قوتابخانەی قاسملووش، ئاڵای پڕلە شانازی‌ئەویان بە شەكاوەیی راگرتوە‌و بۆ گەیشتن بە ماف‌و ئامانجە بەرزەكانی گەلی كورد، دڵسوزانە‌و سەربەرزانەو شێلگیرانەو بێوچان خەبات دەكەن‌و بەرەو ئاسۆی روون هەنگاو دەنێن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر