۱۳۹۳ اردیبهشت ۱۸, پنجشنبه

مرۆڤێك لە تۆرەمەی ژیان

سەرچاوەی بابەت حدکا ـ فینلاند 
کەریم پەرویزی:
مرۆڤ یان ئینسان ، وەكوو چەمك و وەكوو واتا، پێناسەو ناساندنی زۆری بۆ كراوە و لە رەهەندی جیاواز و
جۆربەجۆر و لە بوار و روانگەی رەنگاو رەنگ و هەندێك جاریش ئاڵۆزەوە هەڵ سەنگێدراوە و بە هێنانەوەی هەندێك تایبەتمەندی و ئاوڵكردارو ئەدگارو خودی كرداری ئاماژە پێكراو، گوتراوە كە ئەمە مرۆڤ و ئینسانە .
بە واتایەكیتر، لە رەوانگەی جیاوازەوە، كردەوەو دژكردەوەو ئاوڵكردارەكانی ئەم بوونەوەرە

۱۳۹۳ اردیبهشت ۱۷, چهارشنبه

روانگەی سێ کەسایەتیی کورد لەسەر دوکتوور قاسملوو دا

لە ماڵپەری کوردستان و کورد، ماڵپەڕی ناوەندیی حزبی دێموکراتی کوردستان 



 لەبەرەبەری 22ی پووشپەڕدا ته‌له‌ڤیزیونی کوردکانال رێزە وتووێژێکی لەگەڵ هێندێک لە کەسایەتی‌یەکان لەبارەی کەسایەتیی شەهید دوکتور قاسملوو کردبوو کە  لە بەرنامەی "کاوش"‌دا  فارسی‌یەکەیان بڵاو بۆوە، لێرەدا سەرنجتان بۆ پیادەکراوەی وتووێژی سێ کەسایەتیی کورد لە بارەی کەسایەتیی دوکتۆر قاسملووەوە ڕادەکێشین:
ده‌رباره‌ی دۆخی حیزبی دیموکراتی له‌ کاتی هاتنی دوکتور قاسملوودا و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی‌یانه‌ی دوکتور قاسملوو به‌ خه‌بات و به‌ تایبه‌ت حیزبی دیموکراتی کوردستانی ده‌به‌خشێ، دوکتور ره‌حیم سورخی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌دوێ:

تیپۆلۆژی دوکتۆر قاسملوو لە حیزبایەتی، کوردایەتی و خەبات و سیاسەتدا

برایم لاجانی 
سەرچاوەی وەرگیراو ماڵپەڕی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ نرویژ

 کوردستان لە دونیای سێیەمدایە، لە دونیای ئیسلامدایە، لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدایەو لە دونیای عەرەبیش دایە.
هەرکام لەوانە پێناسەی سیاسی خۆیان هەیە. دونیای سێیەم یانی هەژاری و بێنەوایی و بێعەداڵەتی، دونیای ئیسلام یانی دژایەتی مۆدێرنیتە و پێشکەوتن، ڕۆژهەڵاتی نێوەڕست و دونیای عەرەب یانی دوژمنایەتی ڕۆژئاوا و زەینکوێری سیاسی و ڕادیکالیزم و تیڕۆڕیزم. قاسملوو دەیگووت کورد و کوردستان ئەگەر لە باری جوگرافیشەوە ناتوانن لەو ناوچەیە بێنەدەر، دەبێ لەباری سیاسی و فەرهەنگی و مینتاڵیتەوە خۆیان لەو چاڵانە ڕزگارکەن.

قاسملوو، رێبه‌ری‌ نه‌وه‌ی‌ خاوه‌ن بڕیار، ره‌خنه‌گر‌و مافویستی سه‌رده‌مه‌

عارف نادری

ئەم وتارەم لە وێبلاگی ژانی گەل، وبلاگی نووسەرەوە وەرگرتووە



یه‌كیك له‌ پیلانه‌ شۆڤینییه‌كانی‌ داگیركه‌رانی‌ كوردستان‌و چه‌وسێنه‌رانی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد، دابڕانی نه‌وه‌كانی‌ كورد له‌ یه‌كتر‌و سیاسه‌تی‌ ئێلیناسیۆن، واته‌ له‌خۆنامۆكردن بووه‌. تا بتوانن به‌ وێناكردنی زه‌ینییه‌تێكی‌ شێواندراوو سیمایه‌كی‌ دواكه‌وتووانه‌ له‌ باب‌و باپیران‌و ره‌شكردنی‌ پێشینه‌‌و رابردووی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك، نه‌وه‌ی‌ نوێی‌ له‌ شوناسی راسته‌قینه‌ی‌ خۆی‌و میراته‌كانی‌ نامۆ‌و دوور رابگرن. ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا، هه‌وڵه‌كانی‌ ئه‌ویتر بۆ ئاسیمیلاسیۆنی تۆ خێراتر‌و لواو ده‌كات. ئه‌وان له‌ رێگه‌ی‌ سووكایه‌تیی‌ به‌رده‌وام به‌رانبه‌ر به‌ ئێمه‌، هه‌وڵده‌ده‌ن ئێمه‌ له‌ رێچگه‌‌و ئاخێزگه‌ی‌ سه‌ره‌كیی‌ خۆمان كه‌ شانازییه‌كان‌و

قاسملوو، بیرمەند و رێبەری حیزبی دێموكرات

ئیدریس ئەحمەدی
سەرچاوەی بابەتەکە کوردستان میدیا.

مێژووی حیزبی دێموكرات دەكرێ لە زۆر رۆانگەوە و بە زۆر مەبەستی جیاواز باس بكرێ. هەرچەند دوكتور قاسملوو لە كتێبی "چل ساڵ خەبات"دا لە بەر هەڵبژاردنی مێتودی مێژووناسی دەوری تاك لە مێژووی حیزبدا كەم رەنگ دەكاتەوە، بەڵام ئەگەر مەبەست هەڵسەنگاندنی دەوری تاك بێ لە مێژووی ئەو رێكخراوەیەدا، دەكرێ چوار قۆناغ دەستنیشان بكەین. قۆناغی یەكەم پێكهاتنی حیزبی دێموكرات و دەوری قازی محەمەدە وەك یەكەم رێبەری ئەم حیزبە و دواتر سەركۆماری كوردستان كە ئێستاشی لەگەڵ بێ‌ باندۆری لەسەر گوتاری ناسیۆنالیستیی كوردی لە هەموو كوردستاندا هەیە. 

دوکتور قاسملوو دەڵێ :"منیش حەزم لە شەڕ نیە"، بەڵام...(٢)، نووسین و ئامادە کردنی: حەمید تەیموری

ئاماژە: ئەم بابەتە لە سایتی پێشمەرگەکانەوە وەرگیراوە. 
دوکتور قاسملوو پیاوێکی خۆش بەرخورد و باوەڕی بە دیالۆگ بوو. ناوبراو بۆ پێشەوەچوونی ئامانجەکەی لە هەموو بوارێکدا و هەموو جیهانی ژێروبان دەکرد.dr-qasmlu-1
(مەبەست لێرە خوێندنەوەیە، موتاڵایە). هیچ کات و لەو کات و ساتەی کە لەگەڵ پێشمەرگەکاندایە لە قوژبنێکی قوڕین لە نێو دڵی دۆڵێکی دوور کەوتوو لە نێوان سنووری دەستکردی ئێران و عێراق، هێندە خۆشحاڵ نەبووە. گەرچی زۆر جاریش جێگاکانی دەگۆڕی و لەم دۆڵ بۆ ئەو دۆڵ، بەڵام هەر دەمیش کتێبخانەکەی لەگەڵ دا بوو. دوکتور عاشقی کتێب و کتێب خوێندنەوەو شەرابی باش بوو. لە بواری خواردنیشدا لە باشترین ڕستۆرانی پاریس بایا یان لە زستانی ساردی کێوەکانی کوردستان هیچ بۆی جیاوازی نەبوو هەر وەک یەک هەستی بە ئارامی و ئاسایش دەکرد. ناوبراو کە دوکتۆرای لە بواری زانستی ئابوری دا هەبوو

بخشی از زندگی‌پربار دكتر قاسملو

اشارە: این مطلب بە روایت سایت کوردستان میدیا، سایت مرکزی حزب دمکرات کوردستان ایران می باشد. لینک مطلب

دکتر عبدالرحمن قاسملو یکی از رهبران برجسته و پرافتخار ملیت کُرد است، که کم نیستند صاحب نظرانی که براین عقیده‌اند اگر تاکنون زنده می‌ماند چه بسا وضعیت کُردها به شکلی دیگر بود.

دکتر قاسملو، حزب دمکرات کردستان ایران را در یک مقطع تاریخی بسیار حساس و با افکار و اندیشه‌ها و ایده‌های ترقی‌خواهانه رهبری نمود.

به‌شێک له‌ ژیانی پڕ به‌رهه‌می دوکتور قاسملوو

ئاماژە: ئەم ژیاننامەیە لە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە وەرگیراوە.



دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو رێبه‌رێکی هه‌ڵکه‌وتووی پڕ له شانازیی گه‌لی کورده‌، که که‌م نین ئه‌وم خاوه‌ن هه‌ڵوێستانه‌ی که‌ له‌و بـڕوایه‌ دان، ئه‌گه‌ر هه‌تا ئێستا زیندوو بوایه‌، بارودۆخی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ شێوازێکی دیکه‌ ده‌بوو.

دوکتور قاسملوو، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی له‌ قۆناخێکی مێژوویی زۆر هه‌ستیار، به‌ بیر و ئه‌ندیشه‌ی گه‌شه‌خوازانه‌ی خۆی‌ رێبه‌ری کرد. ... درێژەی بابەتەکە لە لاپەڕەی دواتردا