عارف نادری
ئەم وتارەم لە وێبلاگی ژانی گەل، وبلاگی نووسەرەوە وەرگرتووە

یه‌كیك له پیلانه شۆڤینییه‌كانی داگیركه‌رانی كوردستان‌و چه‌وسێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، دابڕانی نه‌وه‌كانی كورد له یه‌كتر‌و سیاسه‌تی ئێلیناسیۆن، واته له‌خۆنامۆكردن بووه. تا بتوانن به وێناكردنی زه‌ینییه‌تێكی شێواندراوو سیمایه‌كی دواكه‌وتووانه له باب‌و باپیران‌و ره‌شكردنی پێشینه‌و رابردووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، نه‌وه‌ی نوێی له شوناسی راسته‌قینه‌ی خۆی‌و میراته‌كانی نامۆ‌و دوور رابگرن. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا، هه‌وڵه‌كانی ئه‌ویتر بۆ ئاسیمیلاسیۆنی تۆ خێراتر‌و لوا‌و ده‌كات. ئه‌وان له رێگه‌ی سووكایه‌تیی به‌رده‌وام به‌رانبه‌ر به ئێمه، هه‌وڵده‌ده‌ن ئێمه له رێچگه‌و ئاخێزگه‌ی سه‌ره‌كیی خۆمان كه شانازییه‌كان‌و هه‌موو ده‌سكه‌وته مێژووییه‌كانمان‌و هه‌روه‌ها ناسینی رێبه‌رانی ئاوانگارد‌و خه‌باتكارانی پێشه‌نگمانه، داببڕن‌و نه‌سڵه‌كان له یه‌كتر جیا بكه‌نه‌وه، تا ره‌وتی ره‌وڕه‌وه‌ی دیرۆكی نه‌ته‌وه‌یه‌كی شوناس پارێز‌و ئازادیخواز له خشته بترازێت‌و به‌رپرسایه‌تی نه‌ته‌وایه‌تیی یه‌ك نه‌ته‌وه كه به هه‌موو لق‌و پۆپه‌كانیه‌وه له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكه ده‌گوازرێته‌وه، بێ خاوه‌ن بمێنێته‌وه‌و، تێگه‌یشتنێكی درووست، ره‌خنه‌گرانه‌و خۆدانبوون نه‌یه‌ته ئاراوه.
چوونكه نه‌وه‌ی نوێ كه لاوانی نه‌ته‌وه‌ن‌و هه‌نووكه‌ش توخمی سه‌ره‌كی‌و به‌هێزی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان پێكده‌هێنن‌و كاریگه‌رترین توێژ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشچوون و بیچمگرتنی پرۆسه‌ی شوناسی نه‌ته‌وایه‌تی‌و قه‌ڵه‌مباز له قۆناخێكه‌وه بۆ قۆناخێكی مۆدێڕنترن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه زۆرینه‌ی حه‌شیمه‌ت‌و پێكهاته‌كه‌یان لاوانن. به شێوه‌ی باو، مه‌كۆی روودانی رووداوی فره‌چه‌شنن كه كۆمه‌ڵناسانی سیاسی له ژیر ناوی "شۆڕشی داخوازییه‌كان" باسی لێوه ده‌كه‌ن. پرۆسه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر رێبه‌رایه‌تی‌و مودیرییه‌تی بكڕێ، دینامیزمی سه‌ره‌كیی سه‌ركه‌وتنی یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه. ئه‌گه‌ریش كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له كاردا بێت، ئاقاری داخوازییه‌كان، ده‌كه‌وێته ئاستێكی رووكه‌شانه‌و له جه‌وهه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆی كه ویستی ئازادی‌و ژیانی ئازاده، به‌لاڕێدا ده‌چێت. هه‌روه‌ك تا ئیستاش ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی دیرۆكی وڵاتانی به كۆلۆنیكراو‌و ژێرده‌سته بكه‌ین، لاوان هێزی سه‌ره‌كی له ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازیی وڵات‌دا بوون. چوونكه به پێی ته‌واوی پێوه‌رو ده‌ركه‌وته‌كان لاوان هێز‌و پۆتانسییه‌لی سه‌ره‌كیی سیاسه‌تگه‌ریی مۆدێڕن‌و دێموكراتیكن، هه‌روه‌ها ریالیست تر و پراگماتیست ترن. بۆیه د. قاسملوو، وه‌كوو كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن زانست‌و مه‌عریفه، هه‌وڵ ده‌دات كه ویستی داگیركه‌ر بۆ دابڕانی نه‌سڵه‌كان له یه‌كتر نه‌زۆك بكات‌و كه‌لێنی سرووشتی‌و ئاسایی نێوان دوو نه‌سڵ یان نه‌سڵه‌كان بكاته بنه‌مایه‌ك بۆ درووستكردنی به‌رپرسایه‌تی به‌رانبه‌ر به رابردوو، هه‌نووكه‌و داهاتوو، بۆیه له‌مباره‌وه ده‌ڵێت:
"ئه‌گه‌ر نه‌وه‌كانی پێش ئێمه ئه‌ركه‌كانی خۆیان به باشی به ئه‌نجام ده‌گه‌یاند، ئێستا ئیتر نه‌وه‌ی ئێمه بێ شه‌هید ده‌بوو". ئه‌م روانگه‌یه، هاتنه ئارای گوتاریكی نوێ‌و به‌رهه‌ڵستكارانه له به‌رانبه‌ر گوتاری ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌ست بووه كه ده‌یهه‌ویست به جێگه‌ی ئه‌وه‌ی كه نه‌وه‌ی نوێی كوردستان به خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه له رابردوو و ناسینی وردی دۆخی هه‌نووكه‌یی، ئه‌زموونه‌كانی بخاته خزمه‌تی رۆنانی داهاتوویه‌كی باشتر، پرۆسه‌ی شه‌رمه‌زاری به‌رانبه‌ر به مێژووی بۆ نه‌وه‌ی نوێی كورد دروست ده‌كرد. پلانێك كه هێشتاكه‌ش ئاسه‌واره‌كانی به‌رچاو ده‌كه‌وێت، كه د.قاسملوو، ئاماژه به لایه‌نێكی ده‌كات‌و ده‌ڵێت: " یه‌كێك له شوێنه‌واره ناخۆشه‌كانی مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه شتێك هی خۆمان بێ به چووكی داده‌نێین‌و به گرینگی نازانین. به‌داخه‌وه خۆ به‌چووكه زانین، تا راده‌یه‌ك بێگانه له خۆماڵی خۆشویستن له نێو كورده‌واریدا باوه". بۆیه كاك دوكتور قاسملوو، گوتاری ره‌خنه له خۆگرتن‌و خه‌سارناسیی رابردوو دێنێته نێو دیرۆكی كورده‌وه، تا خاڵه لاواز‌و به‌هێزه‌كان ده‌ستنیشان بكات‌و هه‌ر دوو روانگه‌ی گه‌شبینانه‌ی ره‌هاو ره‌شبینانه‌ی ره‌ها كه به یه‌ك راده بۆ سه‌ر بۆنییه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك مه‌ترسیدارن بسڕێته‌وه. به‌ڵام د.قاسملوو بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م ئامانجه نه‌وه‌ی نوێ، وه‌كوو نه‌وه‌یه‌ك كه گۆڕانخوازن‌و هه‌وێنی گۆڕانیان تێدایه، ناكاته ئامراز‌و كه‌ره‌سه‌ته‌یه‌ك بۆ مسۆگه‌ربوونی خواستێكی دروست، به‌ڵكوو له رێگه‌ی زانیاری‌به‌خشین‌و وشیار كردنه‌وه، به‌رچاوروونییان پێ‌ده‌به‌خشێت‌و ئیراده‌یان كه هه‌ڵقووڵاوی سه‌ربه‌خۆیی، بڕیار‌و ویستی خۆیانه به جووڵه ده‌ردێنێت. بۆیه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئاڵای كۆمار راده‌ستی نه‌وه‌یه‌ك كراوه كه به‌هێزترین‌و جێ‌باوه‌ڕترین كه‌سان بۆ پاراستنین، ئه‌وانیش لاوانن. كاك دوكتور قاسملوو له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ:" گه‌وره‌ترین شانازی بۆ نه‌سڵی جه‌وان ئه‌وه‌یه كه مه‌شغه‌ڵداری شۆڕشی ئێمه‌ن". به‌م پێیه د.قاسملوو، لاوان به خاوه‌ندارانی سه‌ره‌كیی شۆڕشی مۆدێڕنی كورد‌و به‌هاو ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌و شۆڕشه ده‌زانێ‌و دابینكردنی سبه‌ینێی وڵات كه له‌وێدا، گیانی مرۆڤه‌كان پارێزراو بێت‌و ئیتر پێویست نه‌كات بۆ ئازادی شه‌هید ببن، به ئه‌ركی نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌زانێ، نه‌سڵێك كه ئه‌گه‌ر ئیده‌و كرداره‌كانی قاسملوو له حاڵه‌تی دروشم بهێنێته‌ده‌ر‌و به شێوه‌یه‌كی پراكتیك جێبه‌جێی بكات، داهاتوویه‌كی روون‌و نه‌وه‌یه‌كی به‌خته‌وه‌ر‌و نیشتمانێكی ئازاد ئاكامه‌كه‌یه‌تی. سبه‌ینێیه‌ك كه له‌وێدا، هه‌روه‌ك كاك دوكتور ده‌ڵێت: نه‌وه‌ی نوێ خۆیان له سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بڕیارده‌رن...

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر