لە ماڵپەری کوردستان و کورد، ماڵپەڕی ناوەندیی حزبی دێموکراتی کوردستان
لەبەرەبەری 22ی پووشپەڕدا ته‌له‌ڤیزیونی کوردکانال رێزە وتووێژێکی لەگەڵ هێندێک لە کەسایەتی‌یەکان لەبارەی کەسایەتیی شەهید دوکتور قاسملوو کردبوو کە لە بەرنامەی "کاوش"دا فارسی‌یەکەیان بڵاو بۆوە، لێرەدا سەرنجتان بۆ پیادەکراوەی وتووێژی سێ کەسایەتیی کورد لە بارەی کەسایەتیی دوکتۆر قاسملووەوە ڕادەکێشین:
ده‌رباره‌ی دۆخی حیزبی دیموکراتی له کاتی هاتنی دوکتور قاسملوودا و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی‌یانه‌ی دوکتور قاسملوو به خه‌بات و به تایبه‌ت حیزبی دیموکراتی کوردستانی ده‌به‌خشێ، دوکتور ره‌حیم سورخی به‌م شێوه‌یه ده‌دوێ:
سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی که دوکتور قاسملوو له 13 ساڵی‌یه‌وه ئه‌ندامی یه‌کیەتیی لاوان بوو که خۆی ئه‌زموونێکی باش بوو، دواتر کاک دوکتور له ڕێگه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه که یه‌کێک له بنه‌ماڵه به‌ناوبانگه‌کانی کوردستان بوون به باشی مێژووی کۆماری کوردستان‌و ئه‌زموونه‌کانی له مهاباد بینیبوو، هه‌روه‌ها شاره‌زای بزووتنه‌وه میللی و سیاسی‌ـ مێژوویی‌یه‌کانی کورد دژی ده‌وڵه‌ته ناوه‌ندی‌یه‌کان بوو، که‌واته دوکتور قاسملوو له باری بنه‌ماڵه‌یی، نه‌ته‌وه‌یی‌و کوردپه‌روه‌ربوونه‌وه وه‌ک شۆرشگێرێک به هزرو فیکر‌و ئایدیاوه ببوو به ئه‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هه‌روه‌ها له‌و شاره‌ی که قۆناغی ناوه‌ندی‌ودواناوه‌ندیی لێ خوێند ده‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک مامۆستا ببوو به ناسیار که زیاتر له سه‌ر ره‌وتی چه‌پ‌و بزووتنه‌وه چه‌په‌کانی ئێران بوون . که‌واته ده‌بێ بڵێین دوکتور قاسملوو له بواری هزری و کرده‌یی‌و په‌روه‌ردی بنه‌ماڵه‌یی‌یه‌وه ئاماده بوو تیکه‌ڵ به ره‌وتێکی سیاسی بێ. دوکتور قاسملوو ڕووخانی حکوومه‌تی ئازه‌ربایجان‌و کۆماری کوردستان‌و ئه‌و جینایه‌تانه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له کوردستان کردنی‌و به تایبه‌ت له سێداره‌دانی پێشه‌وای کوردستانی باش له بیر مابوو پاشان له تاران و ئورووپا و خوێندن له فه‌رانسه‌و دواتریش پراگ، دوکتور قاسملوو له بواری پراکتیکی‌و تیئۆری‌و زانستی‌یه‌وه تێکه‌ڵ به ره‌و‌ته سیاسی‌و چه‌په‌کان ببوو‌و به باشی شاره‌زای بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان بوو، دوکتور قاسملوو کاتێک هاته حیزبه‌وه که حیزب یەک کۆنگره‌ی خۆی تێ‌په‌راندبووو هێز و چالاکی‌یه سیاسی‌یه کلاسیکه‌کان له سه‌ر بنه‌ماو پره‌نسیپه‌کانی کۆماری کوردستان حیزبیان دارشتبۆوه‌و درێژه‌یان به خه‌بات‌و شۆرش ده‌دا. زۆربه‌یان کاراکتێرێکی سیاسیی خۆجێیی‌و لۆکا‌ڵی بوون، به ته‌واو لۆکا‌ڵی هه‌م له بواری زانیاری، خوێنده‌واری‌و چالاکی‌یه سیاسی‌و چه‌شنه‌کانی خه‌بات، که‌متر شاره‌زای مۆدێله مۆدێرنه‌کانی ڕێکخستن‌و ڕێکخراوه‌یی بوون.
واتا حیزب کۆمه‌ڵه هیزێکی نه‌ته‌وه‌یی لێک‌بڵاو بوو که زیاتریان له کوردستانی عیراق (باشوری کوردستان) ده‌ژیان، به هه‌ر حاڵ بناخه‌کانی حیزب داڕشترابوو و چالاکان‌و خه‌باتگێرانی نه‌ته‌وه‌یی کورد ڕۆڵێکی چالاکیان تێی‌دا هه‌بوو، که‌واته حیزب به‌ر له هاتنی دوکتور قاسملوو هه‌بوو. به‌ڵام ده‌گه‌ڵ هاتنی دوکتور قاسملوو، به‌و شاره‌زایی‌یه‌ی که له جیهانی ئورووپا‌و خه‌باتی سه‌راسه‌ریی ئێران‌و به‌تایبه‌ت ڕه‌وته چه‌په‌کانی ئێران هه‌یبوو، هه‌روه‌ها ته‌واو شاره‌زای ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی ئێران‌و ئورووپا و به تایبه‌ت ئورووپای ڕۆژهه‌ڵات و وڵاتێکی وه‌ک فه‌رانسه بوو، خوێنده‌وارێکی زانکۆ‌دیتوو و شۆرشگێرێکی شاره‌زا له مێژووی کورد که به تایبه‌ت له تێزی دوکتوراکه‌شی‌دا له باری زانستی و تیئۆریک شرۆڤه‌ی کوردستان ده‌کا. واته دوکتور قاسملوو له ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانی به باشی ده‌ناسی و ئاشنا بوو به زار‌و دیالێکته کوردی‌یه‌کان، لانی که‌م دوو زاری سه‌ره‌کیی کوردی به باشی ده‌زانی و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و زمانه جۆراوجۆرانه‌ی که ده‌یزانین ڕوومایه‌کی ڕێبه‌ر و ئۆلگوویه‌کی سیاسیی ته‌واویان پێ به‌خشیبوو و ببوو به که‌سایه‌تی‌یه‌ک که ده‌یتوانی ڕێبه‌ریی حیزبی دیموکراتی کوردستان بکا.
دیاره پێم‌وایه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوکتور قاسملوو کێشه و ئارێشه‌ی نێوخۆیی و ته‌شکیلاتیی هه‌بووه به‌ڵام بوونی دوکتور له حیزب‌دا کاریگه‌ری له‌سه‌ر دێمۆکراتیزه‌بوونی بزووتنه‌وه و خودی حیزبی دێموکراتی کوردستان هه‌بووه و هه‌روه‌ها سیاسی‌یه‌کانی به جیهانی مودێرن‌و ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی ئورووپایی‌یه‌کان دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م به ده‌ستیان هێنابوو، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌کان‌و پێوه‌ندیی نێونه‌ته‌وه‌یی و مافی مرۆڤ، تیگه‌یشتنی دروست له سیاسه‌ت ئاشنا کرد.
دوای ساڵی 57 دوکتور له بواری بلووغی فیکری‌و خوێنده‌واری‌و ئه‌زموونی خه‌بات‌دا به ئاستێک گه‌یشتبووکه نه له نێو حیزب‌دا که‌س شانی له شانی ده‌داو نه له ئاستی ڕێبه‌رانی کورد ته‌نانه‌ت ڕێبه‌ران‌و چالاکانی سیاسیی سه‌راسه‌رییش‌دا که‌س له ئاستی وی‌دایه، واته دوکتور قاسملوو توانیبووی گوتاری نه‌ته‌وه‌تی دێموکراتیک پێک بێنی.
*
دکتور جەمشید حەیدەری لەبارەی کەسایەتیی دوکتور قاسملووەوە دەڵێ:
قاسملوو یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی کورد بوو کە نموونەی لە بزووتنەوەی دێموکراتیکی کوردستان‌دا کەم بوو. دوکتور قاسملوو یەکێک لە بناخەدانەرانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئورووپا بوو و، لەم بوارەدا هەوڵێکی زۆری دا.
ساڵی 1974 ئەگەرچی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی بەغدا پێوەندیی هەبوو، بەڵام ئەم حیزبە هیچ کارێکی نەکرد کە زیان بە نەتەوەی کورد لە کوردستانی عێراق بگەیەنێ. دوکتور قاسملوو لەم پێوەندی‌ەدا نەخش و دەورێکی بەرچاوی هەبووە و ئەم تێڕوانینە یەکێک لە شانازی‌یەکانی حیزبی دێموکرات و دوکتور قاسملوو بوو. کاریگەری‌یەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەسەر بزووتنەوەی کوردستان و پێوەندیی ئەم حیزبە لەگەڵ ئەنترناسیۆنالی سۆسیالیست و هاتنەگۆڕی مەسەلەی کورد لە ئەنترناسیۆنال سۆسیالیست لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە لە سایەی زەحمەت و ماندووبوونەکانی دوکتور قاسملووەوە بوو. ئەگەرچی کەسانێکی دیکەش هەبوون و بەڕێزان جەلال تاڵەبانی و مەسعوود بارزانییش ئەوکات لە مەیدان‌دا بوون، بەڵام دەور و کاریگەریی دوکتور قاسملوو، بە تایبەت پێوەندیی لەگەڵ حیزبی سۆسیالیستی فەرانسە و شەخسی فرانسوا میتران، سەرکۆماری فەرانسە بۆ هێنانەگۆڕی مەسەلەی کورد جێی رێز و پێزانینە.
بێ گومان پێشەوا قازی محەممەد و مام جەلال و دوکتور قاسملوو بە باشی ئاگاداری کاریگەریی ئەدەبیات لەسەر سیاسەت بوون، بە تایبەت دوکتور قاسملوو ئەم مەسەلەیەی بە باشی دەزانی و توانای ناوبراو لەم بوارەدا بەرچاو بوو.
بە وەبەرچاوگرتنی ئەوەی دوکتور قاسملوو بە چەند زمانی بیانی قسەی دەکرد و زمانەکانی چیک، عەرەبی، ئینگلیسی، فەرانسە و فارسیی بە باشی دەزانی، ئەوە یارمەتی‌یەکی زۆری بە ئەدەبیاتی کوردی کرد. بە باوەڕی من دەتوانین دوکتور قاسملوو وەک سیاسەتمەدار، ئەدیب و فەرهەنگدۆست ناوبەرین.
*
دوکتور عیزەددین مستەفا ڕەسووڵ لە پێوەندیی لەگەڵ توانایەکانی دوکتور قاسملوو بەم جۆرە دوا:
ساڵی 1974 کە رێککەوتنی 11ی مارس ڕووی‌دا و دوکتور قاسملوو هاتە بەغدا و وەک کارناسی ئابووری لە وەزارەتی ئابووریی عێراق دەستی بە کار کرد. ئەوە نیشاندەری توانا و لێهاتوویی دوکتور قاسملوو بوو کە لە هەموو بوارەکان‌دا توانا و ئیستیعدادێکی تایبەتیی هەبوو. لە نێو نەتەوەی کورددا کەم کەسم دیوە کە کەسایەتی‌یەکی لەم شێوەی هەبێ. من هەمیشە گوتوومە کە جەلال تاڵەبانی کەسایەتی‌یەکی لێ‌هاتوو و گەورەیە و، لە پێوەندی لەگەڵ دوکتور قاسملووش‌دا هەمیشە ئەوەم گوتوە کە شەهید دوکتور قاسملوو کەسایەتی‌یەکی بێ وێنەیە لەنێو کورددا. کەسایەتی‌یەکی یەکجار لێ‌هاتوو.
هه‌روه‌ها له سه‌ر تایبه‌تمه‌ندیی ڕێبه‌ریی دوکتور قاسملوو دوکتور رەحیم سورخی ده‌ڵێ:
دیاره هه‌ل‌و مه‌رجی خه‌باتی سیاسی له ئێران و ناوچه ئه‌م بواره‌ی ره‌خساندبوو، سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش دوکتور قاسملوو له بواری قسه‌زانی، پێوه‌ندی‌و دامه‌زراندنی پێوه‌ندی ئه‌و که‌سایه‌تی‌یه کارێزماتیکه‌ی هه‌یبوو، که‌سێکی خوێنده‌وارو ڕووناک‌بیری سیاسی بوو. به گشتی توانیبووی قه‌ناعه‌ت به‌و که‌سانه که کاری ده‌گه‌ڵ کردبوون، واته زیاتر بڕوای به سیاسه‌تی به قه‌ناعه‌ت‌هێنان هه‌بووو پێی وابوو له ڕێگه‌ی وتووێژ‌و دیالۆگه‌وه ده‌کرێ زۆر شت چاره‌سه‌ر بکا. که پێم وایه ئه‌م لایه‌نه له بیری دوکتور قاسملوودا زۆر به‌هێز بوو. ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش‌دا یارمه‌تیده‌ری بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ریی خه‌ڵکی ئێران بوو چونکە دوکتور قاسملوو له نێو ڕێبه‌رانی سیاسیی حیزبی تووده و ئه‌م چه‌شنه ڕه‌وته‌دا پێ‌گه‌یشتبوو، حیزبی تووده‌ش هه‌ر نه‌بێ تا به‌ر له شۆڕشی گه‌لانی ئێران له بواری هزری‌و ئیدیولۆژیک‌و ئه‌دبیاته‌وه یه‌کێک له به‌هیزترین حیزبه‌کانی ئێران بوو که ئێستاش لانی که‌م له ئه‌ده‌بیات، چیرۆکنووسی‌و ڕۆژنامه‌نوسی‌و زۆر شتی دیکه‌دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه که دیاره ره‌نگه جۆره‌که‌ی جیاواز بێ به‌ڵام به‌ڕاستی کاریگه‌ر بوو، دوکتوور قاسملوو له‌م چه‌شنه رێبازه‌دا پێگه‌یشت.
له ژماره ٦١٢ ی رۆژنامه‌ی "کوردستان"دا بڵاو بۆته‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر