۱۳۹۳ اردیبهشت ۱۷, چهارشنبه

قاسملوو، بیرمەند و رێبەری حیزبی دێموكرات

ئیدریس ئەحمەدی
سەرچاوەی بابەتەکە کوردستان میدیا.

مێژووی حیزبی دێموكرات دەكرێ لە زۆر رۆانگەوە و بە زۆر مەبەستی جیاواز باس بكرێ. هەرچەند دوكتور قاسملوو لە كتێبی "چل ساڵ خەبات"دا لە بەر هەڵبژاردنی مێتودی مێژووناسی دەوری تاك لە مێژووی حیزبدا كەم رەنگ دەكاتەوە، بەڵام ئەگەر مەبەست هەڵسەنگاندنی دەوری تاك بێ لە مێژووی ئەو رێكخراوەیەدا، دەكرێ چوار قۆناغ دەستنیشان بكەین. قۆناغی یەكەم پێكهاتنی حیزبی دێموكرات و دەوری قازی محەمەدە وەك یەكەم رێبەری ئەم حیزبە و دواتر سەركۆماری كوردستان كە ئێستاشی لەگەڵ بێ‌ باندۆری لەسەر گوتاری ناسیۆنالیستیی كوردی لە هەموو كوردستاندا هەیە. 

دوکتور قاسملوو دەڵێ :"منیش حەزم لە شەڕ نیە"، بەڵام...(٢)، نووسین و ئامادە کردنی: حەمید تەیموری

ئاماژە: ئەم بابەتە لە سایتی پێشمەرگەکانەوە وەرگیراوە. 
دوکتور قاسملوو پیاوێکی خۆش بەرخورد و باوەڕی بە دیالۆگ بوو. ناوبراو بۆ پێشەوەچوونی ئامانجەکەی لە هەموو بوارێکدا و هەموو جیهانی ژێروبان دەکرد.dr-qasmlu-1
(مەبەست لێرە خوێندنەوەیە، موتاڵایە). هیچ کات و لەو کات و ساتەی کە لەگەڵ پێشمەرگەکاندایە لە قوژبنێکی قوڕین لە نێو دڵی دۆڵێکی دوور کەوتوو لە نێوان سنووری دەستکردی ئێران و عێراق، هێندە خۆشحاڵ نەبووە. گەرچی زۆر جاریش جێگاکانی دەگۆڕی و لەم دۆڵ بۆ ئەو دۆڵ، بەڵام هەر دەمیش کتێبخانەکەی لەگەڵ دا بوو. دوکتور عاشقی کتێب و کتێب خوێندنەوەو شەرابی باش بوو. لە بواری خواردنیشدا لە باشترین ڕستۆرانی پاریس بایا یان لە زستانی ساردی کێوەکانی کوردستان هیچ بۆی جیاوازی نەبوو هەر وەک یەک هەستی بە ئارامی و ئاسایش دەکرد. ناوبراو کە دوکتۆرای لە بواری زانستی ئابوری دا هەبوو

بخشی از زندگی‌پربار دكتر قاسملو

اشارە: این مطلب بە روایت سایت کوردستان میدیا، سایت مرکزی حزب دمکرات کوردستان ایران می باشد. لینک مطلب

دکتر عبدالرحمن قاسملو یکی از رهبران برجسته و پرافتخار ملیت کُرد است، که کم نیستند صاحب نظرانی که براین عقیده‌اند اگر تاکنون زنده می‌ماند چه بسا وضعیت کُردها به شکلی دیگر بود.

دکتر قاسملو، حزب دمکرات کردستان ایران را در یک مقطع تاریخی بسیار حساس و با افکار و اندیشه‌ها و ایده‌های ترقی‌خواهانه رهبری نمود.

به‌شێک له‌ ژیانی پڕ به‌رهه‌می دوکتور قاسملوو

ئاماژە: ئەم ژیاننامەیە لە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە وەرگیراوە.



دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو رێبه‌رێکی هه‌ڵکه‌وتووی پڕ له شانازیی گه‌لی کورده‌، که که‌م نین ئه‌وم خاوه‌ن هه‌ڵوێستانه‌ی که‌ له‌و بـڕوایه‌ دان، ئه‌گه‌ر هه‌تا ئێستا زیندوو بوایه‌، بارودۆخی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ شێوازێکی دیکه‌ ده‌بوو.

دوکتور قاسملوو، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی له‌ قۆناخێکی مێژوویی زۆر هه‌ستیار، به‌ بیر و ئه‌ندیشه‌ی گه‌شه‌خوازانه‌ی خۆی‌ رێبه‌ری کرد. ... درێژەی بابەتەکە لە لاپەڕەی دواتردا