ڕوانگه‌ی د. قاسملوو له سه‌رنه‌ته‌وه (ملت)و ناسیۆنالیسم
زۆر له شۆوینیسته فارسه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی کورد بشێوێنن، هۆوییه‌تی کوردی به ئێرانی بوونیه‌وه وه‌کوو چه‌مکێکی سیاسی ده‌به‌ستنه‌وه وکورد وه‌کوو'' قوم'' پێناسه ده‌که‌ن وهه‌موو کات ئیده‌عای ئه‌وه ده‌که‌ن که کورد ناتوانێ پێناسه‌ی نه‌ته‌وه بوون بۆ خۆی بکا، چونکه تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی تێدا نیه و کورد یه‌کێک له ''ئه‌قوامی ئێرانیه ''. ئه‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه، نه‌ک '' له به‌ر حوببی عه‌لی به‌ڵکوو له به‌ر بوغزی عومه‌ر'' په‌نا ده‌به‌ن بۆ ئه‌و ڕسته‌یه‌ی که گۆیا د.قاسملوو پێش زیاترله 20 ساڵ له مهوبهرکوتویهتی که '' کورد له ههرئێرانییه¬ک ئێرانیتره''. یانی به که‌ڵکی خراپ وه‌رگرتن له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌یانهه‌وێ وانیشان بده‌ن که به‌ڵێ د. قاسملووش کوردی وه‌کوو نه‌ته‌وه پێناسه نه‌کردوه وله روانگه‌ی ئه‌ویشه‌وه کورد یه‌کێک له ''ئه‌قوامی'' ئێرانییه.
هیندێک له ئه‌حزابی به ناو چه‌پی کوردیش به تایبه‌ت هی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که خۆیان زیاتر وه‌کوو حیزبی سه‌راسه‌ری پێناسه ده‌که‌ن سالانێکی دوور‌و درێژه کاریان بۆته هێرشی ناڕه‌وا بۆ سه‌ر ناسیۆنالیزمی کوردی وبه کۆنه‌په‌رست ودژ به ئازادی ومافی یه‌کسانی ژن وپیاو تاوانباری ده‌که‌ن و هه‌موو هه‌وڵ وفکریان ئه‌وه‌یه که به قه‌ولی خۆیان پێش به گه‌شه کردنی بیری '' ناسیۆنالیزمی کۆنه‌په‌رستانه‌ی کوردی '' بگرن وستراتیژی تێکۆشانی سیاسی‌یان بۆته دژایه‌تی بێ بنه‌ما له دژی کورد وخه‌باته ڕزگاریخوازییه‌که‌ی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. له ڕاستیدا لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و به ناو کۆمونیستانه دژایه‌تی ته‌واوی هه‌یه له گه‌ڵ بۆچوونه‌کانی مارکسیسته‌کان وله سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان لنین که بڕوای به دروست بوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌لانی ژێرسته‌می گه‌لانی حاکم هه‌یه. له‌و پێوه‌ندییه دا، دواتر ئاوڕێک له بیروئه‌ندێشه‌کانی دوکتور قاسملوو ده‌ده‌مه‌وه وکتێبی ''کردستان وکرد'' له نووسینی ئه‌و رێبه‌ره لێوه‌شاوه‌یه ده‌که‌م به بنه‌ما بۆئه‌و بابه‌ته.
به بڕوای من دوکتور قاسملوو خاوه‌نی چه‌ندین که‌سایه‌تی بووه که ده‌کرێ به‌م جۆره دابه‌شیان بکه‌م. یه‌که‌م : دوکتور قاسملوو دێموکراتێکی چه‌پ بووه وبڕوایه‌کی قووڵی به دێموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ ویهکسانیی ژن وپیاوههبووهو هه‌رده‌م تێکۆشاوه بنه‌ما دێموکراتییه‌کان له نێو حیزبی دێموکرات وکۆمه‌ڵگای کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان داجێگیربکا. دووهه‌م: دوکتور قاسملوو سۆسیالیست بوو، ئه‌و بڕوای به دابین کردنی مافه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وعه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوو. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕای وابوو که سۆسیالیزم به بێ دێموکراسی ناته‌واوه وهه‌ربۆیه ''کورته باس''ی هێنایه نێو حیزبی دێموکرات وتێکۆشا '' سۆسیالیزمی دێموکراتیک'' ببێ به ئامانجی دوا رۆژی حیزبی دێموکرات وتاکوو ئێستاش ئه‌و دروشمه به بڕێک ئاڵوگۆر له به‌رنامه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا هه‌یه.
سێهه‌م: دوکتور قاسملوو باوه‌ڕێکی قوولیشی به نه‌ته‌وه بوونی کورد هه‌بوو. ده‌کڕی بلێم ئه‌و لایه‌نه‌شی به هێزبووه وئه‌وه‌ش له رۆانگهو بۆچوونه‌کانی خۆیدا، به تایبه‌ت له کتێبه مێژووییه به ناوبانگه‌که‌ی '' کردستان وکرد'' دا به ڕوونی خۆی ده‌رده‌خا. هه‌روه‌ها بیروبۆچوونی هاوسه‌نگه‌رانی که له نزیکه‌وه له گه‌ڵی ژیاون وبه باشی ئاگاداری روانگه‌کانی بوون، ڕاستیی ئه‌و بۆچوونه ده‌رده‌خا. روانگه‌ی ناسیۆنالیستیی دوکتور قاسملوو، تاریف ولێکدانه‌وه‌ی ئه‌و بۆ نه‌ته‌وه ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی بابه‌ته‌که‌ی من پێک ده‌هێنن وبۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش هه‌وڵم داوه به پێێ توانا روانگه‌کانی ئه‌و رێبه‌ره کاریزماتیکهی گه‌ڵی کورد بخه‌مه به‌ر لێکۆلینه‌وه.
ماموستا عه‌بدوڵلا حه‌سه‌ن زاده له بابه‌ت که‌سایه‌تیی دوکتور قاسملوو ده‌لێ: '' دوکتورقاسملوو له رێگای دابین کردنی ئازادی و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی دا تێ ده‌کۆشا. هه‌وڵی ده‌دا چه‌وسانه‌وه‌ی ئینسان به ده‌ستی ئینسان بۆ هه‌تاهه‌تایه له نێو بچێ و چاره‌نووسی گه‌لان بکه‌وێته ده‌ستی نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان. ئه‌و ئیمانێکی قووڵی به دێموکراسی هه‌بوو. بۆجێگیربوونی دێموکراسی له نێو ریزه‌کانی حیزب وله نێوکۆمه‌ڵ دا به هه‌موو توانایه‌وه تێ ده‌کۆشا وئهگهرجاروباریش له ئاکامی بره‌و پێدانی دێموکراسی دا زیانێک به حیزب گه‌یشتبا، دوکتور قاسملوو ده‌ی گوت، ئه‌مه باجی دێموکراسییهوکهسێک دێموکراسی بوێ، ده‌بێ باجه‌که‌شی بدا. دوکتور قاسملوو نیشتمانپه‌روه‌رێکی کورد بوو. باوه‌ڕی ته‌واوی به چاره‌نووسی هاوبه‌شی گه‌لی کورد هه‌بوو، سه‌رکه‌وتن وتێک شکانی کوردی له هه‌ر به‌شێکی کوردستان بووایه به سه‌رکه‌وتن یان تێک شکانی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان داده‌نا وله‌و رێگایه‌ش دا زۆر جار به دروستی ده‌زانی قازانجی کاتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان فیدای قازانجی ستراتیژیکی گه‌لی کورد بکا. (نیوسه‌ده تێکۆشان، به‌رگی دووهه‌م، ل. 207 ـ 208).
کاک حه‌سه‌ن ڕهستگارله بابه‌ت که‌سایه‌تیی دوکتور قاسملوو ده‌لێ '' ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌من لێێ حاڵی بم، ئهوفکری به لای باری ناسیۆنالیستی دا زۆربه قووه‌ت بوو. دوای ئه‌وه‌ی که دوکتوراکه‌ی وه‌رگرت و تێزی دوکتوراکه‌ی که کتێبی '' کوردستان وکورد'' ه نووسیویه‌تی، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای بکه‌ین، دیاره له وێ مه‌راعاتی زۆر شتی کردوه که بۆ وه‌ی کتێبه‌که چاپ بێ یان ئه‌سله‌ن بۆ خۆی عه‌قیده‌ی وابوو، ئه‌وه‌ی نازانم، به ڵام به باری ئه‌وه‌ی دا که میلله‌تی کورد میلله‌تێکی گه‌وره‌یه وحه‌قی سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه وحه‌قی ئازاد بوونی هه‌یه ته‌ئسیری زۆرله سه‌ر شه‌هید دوکتور قاسملووههبوو بۆئه‌وه‌ی ببێته کوڕی میلله‌تی خۆی وله‌و رێگایه داهه‌وڵ بدات وڕاشی وابوو که حیزبێکی کوردی ده‌بێ موسته‌قیل له ئه‌حزابی دیکه بێت، مه‌سه‌له‌ن له حیزبی توده‌ی ئێران که حیزبێکی سه‌رتاسه‌ری بوو. ئه‌و فیکره له وی دا ته‌قوییه‌ت ببوو که کورد بۆ خۆی لیاقه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه که حیزبی خۆی هه‌بێ، سه‌ربه‌خۆ بێ، بۆ خۆی بڕیاربدا وبه قه‌ولی ده‌لێن نۆکه‌ری هیچ حیزب وسازمانێکی دیکه نه‌بێ. (دوکتور قاسملوو، رێبه‌رێکی مودێرن وشۆرشگێرێکی دێموکرات، ل. 150 ـ 151).
دوکتور که‌ماڵ مهزههرئهحمهد له بابه‌ت که‌سایه‌تیی دوکتور قاسملوو ده‌لێ: '' عیشقی شه‌هید د.قاسملوو به‌رانبه‌ر کورد و کوردستان بێ ئه‌ندازه وبێ سنوربوو، له بن نه‌ده‌هات، که‌س به‌رله‌و نه‌یتوانی به ڕاده‌ی ئه‌و تینی ئهوعیشقه پیرۆزه بگه‌یه‌نێته ناو خاکی ئه‌وروپاوه، هه‌ستی ده‌یان وده‌یان سیاسهتمهداروکهسایهتی ورۆژنامه‌نووسی ئه‌وروپی به ناوبانگی به لای کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد دا ڕاکێشا.
(دوکتور قاسملوو، رێبه‌رێکی مودێرن وشۆرشگێرێکی دێموکرات، ل. 174).
به‌چاوخشاندنێک به کتێبی ''کردستان وکرد''ی د.قاسملوو که یه‌که‌م جار به زمانی چه‌کی وله ساڵی 1962 له وڵاتی چێکۆسلۆواکی دا بڵاو بۆته‌وه به ته‌واوی چه‌واشه کاریی پان ئیرانیستهکانمان بۆ ده‌رده‌که‌وێ. د.قاسملوو له تاریف کردنی نه‌ته‌وه وناسیۆنالیسم و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی یه‌ک نه‌ته‌وه،ناسیۆنالیسمی کوردی نه‌ک هه‌ر کورد به ''قه‌وم'' پێناسه ناکا، به‌ڵکوو به خستنه ڕووی کۆمه‌لێک به‌ڵگه نیشانی ده‌دا که کورد نه‌ته‌وه‌یه وله سه‌رئه‌و باوه‌ڕه‌یه که کورد مافی خۆیه‌تی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌بێ وناسیۆنالیسمی کوردیش به دێموکراتیخواز ودژی ئیمپریالیست پێناسه ده‌کا وبۆ ئیسپاتی هه‌رچی زیاتری ئه‌و بۆچوونه‌ی خۆی ئاماژه به قسه‌کانی لنین ده‌کا که کوتویه‌تی '' ناسیۆنالیزمی بورژوازی هه‌رکام له نه‌ته‌وه‌کانی ژێر سته‌م ناوه‌رۆکی دێموکراتیکی هه‌یه که دژی زوڵم وسته‌م وچه‌وسانه‌وه‌یه و ئێمه به ته‌واوی پشتیوانی له ناوه‌رۆکی دێموکراتیکی ده‌که‌ین''. (کردستان وکرد، ل. 312).
له‌به‌شی سێهه‌م، فه‌سلی دوازده‌هه‌م له چاپی فارسی کتێبی( کردستان وکرد) دا له لێکۆلینهویهک که له سه‌رنه‌ته‌وه کراوه، له باسێک له ژێر ناوی '' کامڵ بوونی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد'' دا د.قاسملوو به هێنانه‌وه‌ی کۆمه‌لێک به‌ڵگه ئیسپاتی ده‌کا که کورد نه‌ته‌وه‌یه نه‌ک '' قه‌وم ''. به‌رێزی بۆ ئه‌ومه‌به‌سته دوو پرسیاری گرینگی هێناوه‌ته به‌ر باس.
یه‌که‌م '' ئایا ده‌کرێ کورده‌کان وه‌کوو نه‌ته‌وه پێناسه بکرێن؟ ''. دووهه‌م'' ئایا باشترنیه که کورده‌کان وه‌کوو که‌مایه‌تییه‌کی میللی چاو لێ بکرێن ؟''. د. قاسملوو بۆئه‌و مه‌به‌سته لێکدانه‌وه‌ی خۆی له مه‌ڕ تاریف ومانا کردنی نه‌ته‌وه به وشێوه‌ی که له خواره‌وه دێ ده‌خاته ڕوو. (وه‌رگێرانی له فارسیه‌وه بۆ کوردی له لایه‌ن نووسه‌ری بابه‌ته‌وه ئه‌نجام دراوه، هۆیه‌که‌شی ئه‌وه بووکه چاپی کوردییه‌که‌یم ده‌ست نه‌که‌وت).
'' زۆر جار وشه‌ی '' نه‌ته‌وه'' به دروستی مانا نه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام زانستی سه‌رده‌م چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراوی بۆمانای ئه‌و وشه‌یه داناوه. نه‌ته‌وه کۆمه‌لێک له ئینسانه‌کان ده‌گرێته‌وه که له ڕه‌وه‌ندی مێژوویی دا سه‌ریان هه‌ڵداوه وجێگیربوونه. کۆمه‌لێک له ئینسانه‌کان ته‌نیا دوای تێپه‌رکردنی ده‌ورانێکی دیاریکراو له پێشڤه‌چوون پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یان بۆ ده‌کرێ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ بناغه وژێرخانی نه‌ته‌وه‌کانی سه‌رده‌می ئێمه په‌یوه‌ندیی به گه‌شه کردنی سه‌رمایه‌دارییه‌وه هه‌یه وئه‌و نه‌ته‌وانه هاوڕا له گه‌ڵ گه‌شه کردنی نیزامی سه‌رمایه‌داری جێگیر بوون. شتێکی ڕوونه که بنچکه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی نه‌ته‌وه‌کان بۆ نیزامه‌کانی ڕابردووی کۆمه‌ڵگا له سه‌رده‌می کویله‌داری و ده‌ره‌به‌گایه‌تی ده‌گه‌رێته‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ،بۆئه‌وه‌ی که کۆمه‌لێکی ئینسانی وه‌کوو نه‌ته‌وه پێناسه بکرێ، بوونی هیندێک شه‌رت و شرووت پێویسته که گرینگ‌ترینیان بریتین له زمانی هاوبه‌ش، خاکی هاوبه‌ش، ژیانی ئابووریی هاوبه‌ش وداب ونه‌ریتی هاوبه‌ش که له ژیانی فه‌رهه‌نگیی نه‌ته‌وه دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
پێشتر ئاماژه‌مان به‌وه کردبوو که گه‌لی کورد کۆمه‌ڵێکی ئینسانییه که خاوه‌نی رابردووی مێژووییه وله سه‌ده‌ی حه‌وته‌مه‌وه به‌و ناوه پێناسه کراوه ''.( کردستان وکرد، ل. 300).
'' ئێستا با بزانین ئهوتایبهتمهندییانه ی که کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه پێناسه ده‌که‌ن کامانه‌ن؟ هه‌روه‌کوو پێشتر ئاماژه‌ی پێ کرا، زمانی کوردی، زمانی هاوبه‌شی هه‌موو کورده‌کانه وبوونی جیاوازیی بچووک له نێوان زاراوه‌کانی کوردی دا راستیی ئه‌و مه‌سه‌له یه ناگۆرێ. بوونی زاراوه‌کان و ژێرزاراوهکانی جۆراوجۆرتهنانهت له وڵاتانی پێشکه‌وتووش دا ڕاستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره. نه‌بوونی زمانێکی ئه‌ده‌بیی یه‌کگرتوو بۆ کورده‌کان تاکوو ئێستاش خۆی مه‌سه‌له‌یه‌کی گرینگه. به‌ڵام ئه‌وه به‌ومانایه‌ش نیه که زمانی کوردی تاکوو ئێستا پێشڤه‌چوونی به‌رچاوی به خۆیه‌وه نه‌دیوه وبهومانایهش نیه که گۆیا یه‌کێک له زاراوه‌کانی زمانی فارسی بێ ،به‌و جۆره‌ی که هیندێک بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن. هیچکام له رۆژهه‌ڵاتناسه ناسراوه‌کان هیچ شک وگومانیان نیه له مه‌ڕ گه‌شه‌سه‌ندنی زمانی کوردی به ڕاده‌ی پێویست. یه‌که‌مین کتێبی رێزمانی کوردی له ساڵی 1787 بڵاو بۆته‌وه. بۆیه نه‌بوونی زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌کگرتوو، پێش هه‌موو شتێک به‌و مه‌سه‌له‌وه پێوه‌ندیی هه‌یه که ئێمه خه‌ت ونووسینێکی هاوبه‌شمان نه‌بووه''.
''ههروهکووله به‌شه‌کانی پێشتردا ڕوونمان کرده‌وه، زمانی کوردی به پیتی عه‌ره‌بی، لاتین و رووسی ده‌نووسرێ وئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌وه‌یه که نه‌ته‌وه‌ی کورد له نێوان چه‌ند وڵات دا دابه‌ش کراوه وله زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه دا خویندن ونووسین به زمانی کورده یاساخه. که‌وابوو،له روانگه‌ی مێژووییه‌وه لانیکه‌م کات وده‌رفه‌ت پێویسته تاکوو خه‌ت ونووسینی یه‌کگرتوو وزمانی ستانداری کوردی پێک بێ. ئاکام ئه‌وه‌یه که نه‌ته‌وه‌ی کوردیش خاوه‌نی زمانی هاوبه‌شه که وه‌کوو یه‌کێک له هۆکاره‌کانی جیاکه‌ره‌وه ی نێوان گه‌ڵان پێناسه ده‌کرێ. له لایه‌کی دیکه‌وه هیچ که‌س حاشا له بوونی خاکی هاوبه‌شی کورده‌کان ناکا. چونکه له رۆژگارانی زۆر کۆنه‌وه کوردستان وه‌کوو زێد و نیشتمانی کوردان ناسراوه. خاکێک که هه‌زاران ساڵه رۆله‌کانی ئه‌و گه‌له له ناو کێو وده‌شت ودۆلی دا ده‌ژین.
دابه‌ش کردنی کوردستان به هۆی سنووره سیاسییه‌کانه‌وه له نێوان چه‌ند وڵاتاندا هیچ له راستی مه‌سه‌له‌که ناگۆرێ. له بابه‌ت ژیانی هاوبه‌شی ئابووری روانگه‌ی زۆر جۆراوجۆر هه‌یه. ئه‌وه‌ی راستی بێ له نێوکورده‌کاندا ژیانی ئابووریی هاوبه‌ش به‌وشێوه‌یه‌ی که له وڵاتانی وه‌کوو فه‌رانسه وئیتالیا ده‌بینرێ، به‌رچاو ناکه‌وێ. له‌و پێوه‌ندییه‌دا ته‌نانه‌ت له مابه‌ینی کورده‌کان وتورکه‌کان دا جیاوازی هه‌یه،چونکه تورکه‌کان له‌وباره‌وه له کورده‌کان له پێشترن. هۆیه‌که‌شی به‌ره‌و پێش چوونی به ئه‌سپایی ڕه‌وه‌ندی گه‌شه‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داری له کوردستانه. هۆیه‌کی دیکه‌ی ئه‌ومه‌سه‌له دابه‌شبوونی کوردستان له نێوان چه‌ند وڵات دایه وبه‌شه‌کانی به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی لێک جیا کراونه‌وه وله‌ناو هه‌رکام له‌و به‌شانه‌ش دا کوردستان دابه‌ش کراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش شتێکی سروشتییه که هه‌مووی ئه‌وهۆکارانه بوونه‌ته ئاسته‌نگ له به‌رده‌م دروست بوونی ژیانێکی هاوبه‌شی ئابووری''. (کردستان وکرد، ل ل. 300ـ 302).
''سه‌ره‌رای هه‌مووئه‌وانه، به‌ره‌وپێش چوونی پێوه‌ندیی سه‌رمایه‌داری وبوونی جیاوازی له ژیانی گوندنشینه‌کاندا، گه‌وره‌تر بوونی شاره‌کان وپه‌ره‌سه‌ندنی بازرگانی وپێوه‌ندییه‌کان له به هێزبوونی مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا ده‌وه‌ر ده‌بینن. ئه‌وه‌ش به‌ومانایه‌یه که، ئه‌گه‌ر نه‌توانین باس لهژیانیکی ئابووریی هاوبه‌شی کامڵ له کوردستان دا بکه‌ین، ناتوانین حاشاش له بوونی جۆرێک ژیانی هاوبه‌شی ئابووری له کوردستان دا بکه‌ین. پێشتر باسمان کردبوو که سه‌ره‌رای بوونی سنووره ده‌ستکرده‌کان، کورده‌کان خاوه‌نی پێوه‌ندیی به‌ربڵاوی ئابوورین، بۆ وێنه ده‌توانین باس له پێوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی کورده‌کانی ئێران وعێراق بکه‌ین. جگه له‌مانه، ژیانی ئابووریی هاوبه‌ش دیارده‌یه‌کی نیسبی یه ونه‌ته‌وه‌کانی دراوسێی کورده‌کان وه‌کوو فارسه‌کان، تورکه‌کان، عه‌ره‌به‌کان وئازهرییهکان له بواری ژیانی ئابووریی هاوبه‌شه‌وه وه‌کوو کورده‌کان وان. ئه‌وانیش له هیندێک ناوچه یه‌کیه‌تیی ئابوورییه‌کی به هێزیان هه‌یه‌و له هیندێک ناوچه‌ش لێی بێ به‌شن''. (کردستان وکرد، ل. 302ـ303).
''داب ونه‌ریتی هاوبه‌شی کورده‌کان به شێوه‌یه‌کی گشتی شتێکی ڕوون ودیاره. ته‌واوی خاوهرناسان وهه‌موو ئه‌وانه‌ی که قۆلی هیمه‌تیان بۆ لێکۆلینه‌وه له سه‌رکوردان هه‌ڵمالیوه له سه‌ر ئه‌و راستیه هاوڕان که کورده‌کان له ته‌واوی نه‌ته‌وه‌کانی دراوسێی خۆیان جیاوازن. کورده‌کان کولتوری تایبه‌ت به خۆیان پاراستوه وهیچ کام له گرووپه نژادی و زمانییه‌کان نه‌یانتوانیوه بیتوێننه‌وه. خه‌باتی دوورودرێژی کورده‌کان له پێناو پاراستنی هۆوییه‌تی میللیی خۆیان دا،به‌رده‌وام بۆته هۆی مانه‌وه وپاراستنی داب و نه‌ریتی هاوبه‌ش وفه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ییان. پێویسته ئاماژه به‌وه بکرێ که له دوای شه‌ڕی جیهانیی دووهه‌م و به تایبه‌ت له سه‌رده‌می کۆماری دێموکراتیکی کوردستان داههستی نه‌ته‌وایه‌تی له نێوکوردهکان دا زۆر به هێز بووه''. (کردستان وکرد، ل.303 ).
کاریگه‌ریی نه‌رێنیی ئایینی هاوبه‌ش له سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی کورددا:
د. قاسملوو له سه‌رئه‌و باوه‌ڕیه که ئایینی هاوبه‌ش کاریگه‌ریی زۆرنهرێنی له سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی هۆوییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کورد داناوه وبۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌نووسێ که '' ئایینی هاوبه‌ش یه‌کێک بووه له ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م که پێشی به گه‌شه‌سه‌ندن و کامڵ بوونی هۆوییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد گرتوه. ده‌سه‌ڵاتداران له ئیسلام، ئایینی هاوبه‌شی گه‌لانی موسوڵمان وه‌کوو که‌ره‌سه‌یه‌ک بۆ داپۆشینی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی خه‌لیفه‌کانی به‌غدا وسولتانهکانی عوسمانی که ئه‌وانیش خۆیان وه‌کوو خه‌لیفه پێناسه کردوه که‌ڵک وه‌رگرتوه. بۆ نموونه له سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانیی یه‌که‌م دا کورده‌کان ده‌رفه‌تێکیان بۆ ڕه‌خسا تاکوو بۆ دابین کردنی مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی وبۆ به ده‌سته‌وه گرتنی چاره‌ی خۆنووسین خه‌بات وبه‌رخۆدان بکه‌ن، به‌ڵام به بیانووی جیهاد ئه‌وانیان فریوداو بۆ ماوه‌یه‌ک هۆش وفکری کورده‌کانیان له‌و زولم وستهمهی که له لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه ده‌رحه‌قیان ده‌کرا به‌لارێدا برد''.
'' ئه‌وه ڕاسته که دین وه‌کوو یه‌کێک له هۆیه‌کانی کامڵ بوونی هۆوییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به ئه‌ژمار نایه، به‌ڵام ده‌کرێ کاریگه‌ریی ئایین له سه‌ر دروست بوونی هۆوییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی خواره‌وه وه‌کوو نموونه بخه‌ینه به‌رچاو. هه‌رچه‌ند ناوچه‌ی کرماشان له بواری ئابووری وکۆمه‌لایه‌تی له پێشتره، خه‌باتی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی له ده‌ڤه‌ری مه‌هاباد به هێزتره. چونکه کورده‌کانی مه‌هاباد سوننین، به‌ڵام کورده‌کانی کرماشان شیعه‌ن. ئه‌و جیاوازییه مه‌زهه‌بییه بۆته هۆی ئه‌وه که سته‌می نه‌ته‌وه‌یی له مه‌هاباد ئاشکراترخۆی بنوێنێ. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌ستی خۆڕاگریی کورده‌کان ده‌باته سه‌ره‌وه وله ئاکام دا ده‌بێته هۆی به هێز بوونی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی. بێ گومان دابه‌ش بوونی کوردستان له نێوان چه‌ند وڵاتی جیاوازدا ئاسته‌نگێکی دیکه‌یه له سه‌ر رێگای کامڵ بوونی هۆوییه‌تی نه‌ته‌ویی گه‌لی کورد. که‌وابوو نه‌ته‌وه‌ی کورد خاوه‌نی هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یه که بۆ کامڵ بوونی هۆوییه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز پێویستن. به‌و هۆیه‌شه‌وه، هه‌روه‌کوو چۆن باس له نه‌ته‌وه‌کانی دیکه ده‌که‌ن، ده‌کرێ وه‌کوو نه‌ته‌وه باس له کوردیش بکرێ. چونکه سێ شه‌رتی گرینگ وسهرهکیی کامڵ بوونی هۆوییه‌تی میللی بریتین له زمان، زێد ونیشتمان وداب ونه‌ریتی هاوبه‌ش که هه‌موویان به ته‌واوی له گه‌لی کورد داهه‌ن وزۆرجاربوونی ئابووریی هاوبه‌ش وه‌کوو هۆیه‌کی سه‌ره‌کی بۆ کامڵ بوونی هۆوییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی حیسابی بۆ ناکرێ. به سرنج‌دان به‌و مه‌سه‌لانه‌ی که له سه‌ره‌وه باسکران ده‌کرێ گه‌لی کوردیش وه‌کوو یه‌کێک له گه‌لانی دانیشتووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست چاولێ بکرێ که له حالی حازردا خه‌ریکی کامڵ کردنی هۆوییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌تی ''.( کردستان وکرد، ل ل. 303 ــ305 ).
مارکسیسته‌کان ومافی دیاری کردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد:
د.قاسملوو بۆ سه‌لماندنی نه‌ته‌وه‌بوونی کورد وبۆ ئه‌وه‌ی وڵامێکی باشی به چه‌په‌کانی ئێرانی دابێته‌وه که به هه‌ڵه یان به ئانقه‌ست بیر‌و بۆچوونه‌کانی مارکسیسم به تایبه‌ت هی لنین لێک ده‌ده‌نه‌وه وله‌و رێگایه‌وه دژایه‌تیی کورد ومافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ده‌که‌ن ئاماژه به ڕوانگه‌ی مارکسیسته‌کان وله سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان لنین ده‌کا وبه هێنانه‌وه‌ی کۆمه‌لێک فاکت چه‌واشه‌کارییه‌کانی پان ئیرانیسته چه‌پ وراستهکان ده‌خاته ڕوو. له‌وباره‌وه ده‌نووسێ '' مارکسیزم ـ لنینیزم مافی دیاری کردنی چاره‌ی خۆ نووسینی بۆ هه‌موو گه‌ڵان به ره‌سمی ناسیوه. لنین له هه‌ڵس وکه‌وت له گه‌ڵ رێفۆرمیسته‌کان دا ده‌لێ '' دیاری کردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌کان یانی سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی ئه‌و گه‌لانه ودامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی''. لنین هه‌رله‌و په‌یوه‌ندیه دا ده‌لێ '' مافی دیاریکردنی چاره‌نووس که به‌شێک له به‌رنامه‌کانی مارکسیسته‌کانه له بواری مێژوویی وئابووری ته‌نیا یه‌ک مانای هه‌یه، ئه‌ویش بریتیه له دیاری کردنی چاره‌نووسی سیاسی، واته سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تی ودروست کردنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی میللی''.
د.قاسملوو له درێژه‌ی باسه‌که‌ی دا ده‌نووسێ'' لنین لێبراوانه له دیاری کردنی مافی چاره‌نووس پشتیوانی ده‌کا وهه‌موو ئه‌وانه‌ی که دژایه‌تی ئه‌ومافه ده‌که‌ن وبه جۆرێک مانای ده‌که‌نه‌وه وشامیلی مافی سه‌ربه‌خۆیی نابێ ده‌داته به‌ر ڕه‌خنه. لنین له‌وباره‌وه ده‌لێ '' سۆسیالیستی نه‌ته‌وه‌ی حاکم ئه‌گه‌ر له کاتی شه‌ڕ یان ئاشتی دا له هه‌مبه‌ر دابین کردنی مافی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌کانی ژێر سته‌م تێ نهکۆشێ سۆسیالیست نیه وته‌نانه‌ت ئهنترناسیۆنالیستیش نیه، ته‌نیا شۆوینیسته. (کردستان وکرد،ل.318 ـ319 ).
به بڕوای من ئه‌و قسه‌یه‌ی لنین بۆ ئه‌ورۆی ئێران زۆرله جێێ خۆیدایه، چونکه ئه‌حزابی به ناو سۆسیالیست وکۆمونیستی سه‌راسه‌ریی فارس زمان یان پاشکۆکانی ئه‌وان که کوردن وبه ئاشکرا هێرش ده‌که‌نه سهرناسیۆنالیزمی کوردی وبزاڤی ڕزگاریخوازی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، جگه له کۆمه‌لێک عه‌شیره‌تی دواکه‌وتووی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ست وفاشیست هیچ پێناسه‌یه‌کی دیکه‌یان بۆناکرێ، ده‌نا ئه‌گه‌ر به‌راستی سۆسیالیست وکۆمونیست بان وبڕوایان به مافی به‌رابه‌ری ویهکسانیی مرۆڤه‌کان هه‌بوایه، شه‌ڕی ناڕه‌وایان به سه‌ر کورد دا نه‌ده‌سه‌پاند. ئه‌و به‌ناو ئه‌حزابه کۆمونیست وسۆسیالیستانه ههردهزانن بڵێن '' پاراستنی ته‌مامیه‌تی ئه‌رزیی ئێران'' وه‌کوو ئه‌وه‌ی هه‌موو ئێران به رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشه‌وه مڵکی بێ ئه‌م لاو ئه‌و لای باب وباپیریان بێ و ده‌بێ نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وا ههرفارس بێ وهه‌ر ئه‌وانیش له تارانه‌وه له جیاتی گه‌لی کورد بیربکه‌نه‌وه و بڕیار بده‌ن. ئایا ژیان وگیانی مرۆڤه‌کان نابێ له خاک وخۆڵ به نرختربێ؟ ئه‌گه‌ر ئینسانه‌کان نه‌توانن ئازاد بژین وله مافی ئینسانی بێ به‌ش بن، ''ته‌مامیه‌تی ئه‌رزی'' به که‌ڵکی چی دێ؟ کورد مافی خۆیه‌تی بڕیار له سه‌رچاره‌نووسی خۆی بدا ومافی بێ ئه‌م لاو ئه‌ولای نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌تی که ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی دامه‌زرێنێ. چۆن بۆ گه‌لانی دیکه ئه‌و مافه شتێکی ڕه‌واو به‌رحه‌قه، به‌ڵام بۆ کورد ناحه‌ق؟ چ یاسایه‌کی سه‌رزه‌وی وئاسمانی ئه‌و مافه ته‌نیا بۆ کوردان به ناڕه‌وا ده‌زانێ به ڵام بۆ خه‌لکانی دیکه به ڕه‌وا؟
د.قاسملوو لهمهڕدیاریکردنی مافی چاره‌نووس ده‌نووسێ '' کورده‌کان هه‌ر وه‌کوو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه مافی دیاریکردنی چاره‌نووس ودامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه. له بابه‌ت مه‌سه‌له‌ی کورده‌وه شتێکی تایبه‌تیش هه‌یه وئه‌ویش ئه‌وه‌یه که بۆ گه‌لی کورد ته‌نیا له وه‌ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆیی دا خۆ نابینێته‌وه، به‌ڵکوو له پێش هه‌موو شتێکدا وه‌ده‌ست هێنانه‌وه یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌ییه. بۆ نموونه دابین کردنی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس له عێراق دا به مانای جیا بوونه‌وه‌ی کوردستانی عێراق نیه، به‌ڵکوو به مانای یه‌کگرتنه‌وه‌ی کوردستانی عێراق له گه‌ل کوردستانی ئێران وتورکیهیه. (کردستان وکرد، ل. 319 ).
هه‌رئه‌ندازه یه‌کیه‌تیی کوردستان نامومکین ونادروست بێته به‌رچاو، حه‌ق وایه که مافی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورد به فه‌رمی بناسێنرێ. چونکه دان پێنان به مافی دیاریکردنی چاره‌نووس بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان به بێ جیاوازی و هه‌ڵاواردن، به بێ له به‌رچاوگرتنی ڕاده‌ی حه‌شیمه‌تی ئه‌و گه‌له‌ی که باسی لێوه ده‌کرێ وڕاده‌ی پێشکه‌وتنی ئه‌و وڵاته‌ی که نه‌ته‌وه‌ی ناوبراو تێی دا ده‌ژی، به مانای قه‌بوڵ کردنی بیروبۆچونه‌کانی ئه‌نترناسیۆنالیستی ومافی یه‌کسانیی گه‌لانه.
ئه‌وه‌ی که هه‌ل ومه‌رجی گونجاو بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له باره یان نا، ئه‌وه‌ی که سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان مانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه له گه‌ڵ چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی دیکه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێکدا لایه‌نی ئه‌رێنی ونه‌رێنی هه‌یه، ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌و مافه‌ی خۆی که‌ڵک وه‌رده‌گرێ یان نا، ئه‌وه‌ی که ئه‌و داوایه له ژێرسێبه‌ری رێژێمێکی سه‌رمایه‌داری دا ئیمکانی وه‌دیهاتنی هه‌یه یان ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی سۆسیالیستی دا،نابێ ببنه هۆی حاشا کردن له‌و راستییه که ته‌واوی نه‌ته‌وه‌کان مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیان ودامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه.(کردستان وکرد،ل. 319ـ 320).
جیا بوونه‌وه‌ی کوردستان ودامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی به هیچ شێوه‌یه‌ک به واتای جیاوازیخوازی (تجزیه طلبی) نیه وبه پێچه‌وانه‌وه دوای ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه هه‌ل ومه‌رجی پێویست بۆ دروست بوونی یه‌کیه‌تیی نێوان ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که ده‌توانێ له شێوه‌ی فدراسیۆن دابێ، پێک دێ.( کردستان وکرد، ل. 325).
مه‌سه‌له‌ی کورد له ڕوانگه‌ی شۆوێنیسمی فارسه‌وه:
ههرهکوو له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێ کرد شۆوێنیسمی فارس به‌رده‌وام دژایه‌تیی کورد ومافه نهتهوایهتییهکانی کردوه و به هه‌موو توانایه‌وه هه‌وڵی بۆ سڕینه‌وه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد داوه وده‌کرێ بلێم که سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان تاکوو ئه‌مرۆش به شێوازی جۆراوجۆر‌و سیستماتیک به‌ره‌وپێش بردوه. ئه‌وان جگه له لایه‌نی سیاسیی مه‌سه‌له‌که هه‌وڵیشیان داوه له بواری زمانی ومێژوویی وفهرههنگییش دا ژێنۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی کورد کامڵ بکه‌ن. یه‌کێک له‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی که خۆی به هێزێکی سه‌راسه‌ری ناساندوه وڕابردوویهکی کۆنی هه‌یه رێکخراوی'' جبهه ملی ایران'' ه که له ساڵی 1349 هه‌تاوی دا له نامیلکه‌یه‌ک دا له ژێر ناوی ''ئه‌فسانه‌ی گه‌لانی ئێران'' به قه‌ڵه‌می م ـ ماکان که له لایه‌ن چاپخانه‌ی ''مزدک'' سه‌ربه‌و رێکخراوه‌یه چاپ وبڵاوکراوه‌ته‌وه فره گه‌لی بوونی ئێران به ته‌واوی ڕه‌د ده‌کاته‌وه وحاشا له بوونی زمانه‌کانی دیکه له ئێران‌دا ده‌کا وبۆ ئه‌و هه‌موویان، زاراوه‌ن جگه له فارسی نه‌بێ.
دوکتور قاسملوو بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی ڕوانگه شۆوینیستیهکانی ئه‌و رێکخراوه‌یه له بابه‌تێک دا له ژێر ناوی '' واقعییه‌تی گه‌لانی ئێران وئه‌فسانه‌ی م ـماکان'' به باشی داکۆکی له کورد ومافه‌کانی کردوه وبه هێنانه‌وه‌ی زۆر به‌ڵگه بۆچوونه راسیستییهکانی ئه‌و رێکخراوه‌ی به‌رپه‌رچ داوه‌ته‌وه. نووسینه‌که‌ی دوکتور قاسملوو بۆ ئێستاش هه‌ر تازه‌یه‌یه وبۆیه به پێویستم زانی که ئاورێکی لێ بده‌مه‌وه. ئه‌و ڕوانگه‌ی رێکخراوی ''جبهه ملی ایران'' نه‌ک ئاڵوگۆری به سه‌ردا نه‌هاتوه، به‌ڵکوو زۆر رێکخراوی دیکه‌ی چه‌پ وراستی سه‌راسه‌ریش په‌یره‌وی لێ ده‌که‌ن وکردوویانه به ستراتیژیی خۆیان بۆ دژایه‌تیی نه‌ته‌وه‌ی کورد وخواسته‌کانی. ئه‌وه‌ی له خواره‌وه ده‌یخوێننه‌وه هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له نووسینه‌که‌ی ـ ماکان وهه‌ڵوێسته‌کانی دوکتور قاسملوویه.
'' ئاغای ماکان که خۆی وه‌کوو سۆسیالیست پێناسه ده‌کا له مه‌ڕ نه‌بوونی گه‌لانی جیاواز له ئێران دا ده‌نووسێ ''فیکری گه‌لانی ئێران فیکرێکه به هۆی نۆکه‌رانی ئیمپریالیزم له ده‌ره‌وه ڕا هاتوه ونیسبهت دانی به لنین نه ته‌نیا لادانێکی گه‌وره‌یه، به‌ڵکوو بێ حورمه‌تی به‌و پیاوه مهزنهشه'' (لاپه‌ڕه‌ی 46). له درێژه‌ی ئه‌و باسه دا ئاغای ماکان ده‌نووسێ '' ئێمه بێجگه له نه‌ته‌وه (گه‌ل)ی ئێران له چوارچێوه‌ی سنووره‌کانی ئه‌و وڵاته دا گه‌لێکی دیکه ناناسین''. (لاپه‌ڕه‌ی 43). دوکتور قاسملوو له وڵام دا ده‌نووسێ '' رێژیمی حه‌مه ره‌زا شا که به کرده‌وه حاشا له بوونی نه‌ته‌وه‌کانی تری ئێران وه‌ک ئازه‌ربایجانی، کورد و ... هتد ده‌کا ودان به هیچ چه‌شنه مافێکی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه دانانێ، بیروڕای له گه‌ڵ بیروڕای ئاغای ماکان که ده‌ڵێ له ئێران دا ته‌نیا نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌یه وئه‌ویش نه‌ته‌وه‌ی ئێرانه به ته‌واوی یه‌که. پان ئیرانیستهکانی نۆکه‌ری شا له تاقمی پزیشکپووریش ئامانجیان هه‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌موو گه‌لانی ئێران به ناوی نه‌ته‌وه‌ی ئێران بێته ژێر ئاڵای پان ئیرانیزم''. '' هه‌م له سه‌رده‌می ره‌زاشا وههم له سه‌رده‌می ئێستادا رێژیمی کۆنه‌په‌ره‌ستی پاشایه‌تی هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌کی گه‌لانی زۆرلێکراوی ئێرانی بۆ دابینکردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی خۆیان به جیاوازیخوازی تاوانبارکردوهو ئاغای ماکانیش هه‌روا ده‌کا. رێژیمی کۆنه‌په‌رستی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی، بزووتنه‌وه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان به ده‌ستکردی بێگانه‌کان ده‌زانێ وبه توندی سه‌رکوتی کردوون وسه‌رکوتیان ده‌کا''.( تاڤگه‌ی هه‌قیقه‌ت، به‌رگی یه‌که‌م، ل.248).
ماکان له درێژه‌ی باسه‌که‌ی دا ده‌نووسێ '' هه‌موو راپه‌ڕینه‌کانی گه‌لی کورد وهه‌موو تێکۆشانی سیاسی کورده‌کان له راپه‌ڕینه‌کانی چه‌کداری یه‌وه بگره تا بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه به هاندانی بێگانه بووه. ئه‌و بێگانه‌یه جارێک عوسمانی یه وجارێک ئینگلیزوجارێک ئه‌مریکایه وجارێک یه‌کیه‌تیی سۆوییهتی. ماکان دیسان به‌رده‌وام ده‌بێ و ده‌لێ '' به‌م چه‌شنه روون ده‌بێته‌وه که راپه‌ڕینه‌کانی کوردستان له ئێران دا بناغه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی وزانستییان نه‌بووه و به‌ڵکوو به هاندانی بێگانه ودابین کردنی مه‌به‌ستی ئیمپریالیسته‌کان هاتوونه دی''. دوکتور قاسملوو له وڵام دا ده‌نووسێ '' ئایا ماکان به ڕاستی هێنده ساویلکه‌یه وا بیربکاته‌وه که ئه‌گه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌بوایه گه‌لی کورد بۆ دابینکردنی مه‌به‌ستی ئیمپریالیسته‌کان ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی ده‌ڕشت. ئایا سمایلی شه‌ریف زاده ومه‌لا ئاواره وسوله‌یمانی موعینی وده‌یان شه‌هیدی تر به هاندانی بێگانه ده‌ستیان دایه چه‌ک؟ ئایا زۆر بێ ئینسافی نیه مۆری نۆکه‌رایه‌تیی ئیمپریالیزم له ناوچاوانی ئه‌و شه‌هیدانه بدرێ که رابه‌ری ڕاپه‌رینه چه‌کدارانه‌که‌ی ئه‌م دوایانه‌یان کرد له دژی رێژیمی دژی نیشتمانی وکۆنه‌په‌رستی شاهه‌نشایی، ئه‌ویش له لایه‌ن که‌سێکه‌وه که خۆی به ئازادیخواز ودژی ئیستعمار ده‌زانێ ؟ (تاڤگه‌ی هه‌قیقه‌ت، به‌رگی یه‌که‌م، ل. 255ـ 256 ).
ماکان، کۆماری کوردستان له مه‌هاباد به ده‌ستکردی بێگانه ده‌زانێ وقازی محه‌ممه‌د به کارگێری به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی بێگانه‌کان له کوردستان دا. ئه‌و ئیددیعا ده‌کا که '' ئه‌و کۆماره هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتی به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک نه‌به‌ستبوو، چونکه بزووتنه‌وه‌یه‌کی جیاوازیخوازانه بوو به بێ به گژیه‌ک داهاتنێکی سه‌ختی عه‌سکه‌ری له گه‌ڵ ئه‌رته‌شی په‌هله‌وی له به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شا''. دوکتور قاسملوو له وڵام دا ده‌نووسێ '' دیاره ئاغای ماکان له باره‌ی کۆماری مه‌هاباده‌وه زۆرکه‌م ئاگاداره. به شاهیدیی دۆست ودوژمن (ئه‌وه‌نده به‌سه که ماکان ته‌ماشایه‌کی کتێبی ''نجفقلی پسیان، له مه‌هابادی خوێناوییه‌وه تا لێواره‌کانی ئاراز'' بکا). قازی محه‌ممه‌د وکۆماری مه‌هاباد به چه‌شنێکی بێ وێنه جێگای خۆیان له ناو خه‌ڵکی کوردستان دا کردبۆوه. ئێستاش کۆماری مه‌هاباد دیارده‌ی خه‌باتێکی دوورودرێژی مێژوویی ولانی چاکه وخهراپهی ئه‌و کۆماره میراتێکی گه‌وره‌یه بۆ گه‌لی کورد. نه ئاغای ماکان ونه شۆوێنیستهکانی تری فارس به گشتی و نهکۆنهپهرستیی حه‌مه‌ره‌زاشا ناتوانن کاریگه‌ریه‌تیی مه‌عنه‌ویی ئه‌و کۆماره له ناو به‌رن.
دوکتور قاسملوو له دڕێژه‌ی باسه‌که‌ی دا ده‌نووسێ '' سرنج ڕاکێش ئه‌وه‌یه که ئاغای ماکان له (ل. 40) له حیزبی تووده‌ی ئێران داوا ده‌کا که له دژی مافی دانانی چاره‌نووسی گه‌لانی ئێران خه‌بات بکا. ماکان ده‌ڵێ له نیوان دروشمی دیفاع له ته‌واویه‌تی ئه‌رزیی ئێران ومافی دانانی چاره‌نووسی گه‌لانی ئێران دا که هه‌ردووکیان له به‌رنامه‌ی حیزبی تووده‌ی ئێران دا هاتوون ناته‌بایی هه‌یه''.
(تاڤگه‌ی هه‌قیقه‌ت، به‌رگی یه‌که‌م، ل.ل.258 ـ 259 ).
مه‌سه‌له‌ی زمان له ڕوانگه‌ی م ـ ماکان:
فارسه شۆوینیسته‌کان له بواری زمانیشه‌وه هه‌مووکات هه‌وڵ ده‌ده‌ن که زمانی کوردی به لقێک له زمانی فارسی پێناسه بکه‌ن ووا نیشان ده‌ده‌ن که به قه‌ولی خۆیان ''چونکه کورد نه‌ته‌وه نیه وقهومه، که‌وابوو ناتوانێ زمانی سه‌ربه‌خۆشی هه‌بێ''. م ـ ماکان له‌و په‌یوه‌ندیه دا ده‌نووسێ '' زمانی ده‌ری زمانی هه‌موو خه‌ڵکی ئێرانه، چونکه ئه‌و زمانه به ناوی زمانی دانیشتووانی ئێران له پرۆسه‌ی (ڕه‌وت)ی مێژوویی داپێک هاتوه وپه‌ره‌ی ئه‌ستاندوه''. دوکتور قاسملوو له وڵام دا ده‌نووسێ'' ئه‌وه که منداڵی ئازه‌ربایجانی بۆ یه‌که‌م جار له قوتابخانه دا تووشی زمانی فارسی ده‌بێ وتێ ده‌گا که به ''سو‌و'' ده‌لێن '' ێب'' و به '' چۆره‌ک'' ده‌لێن '' نان''، بۆئاغای ماکان گرینگ نیه. ئهوناتوانێ تێ بگا که زمانی فارسی بۆ منداڵانی ئازه‌ربایجانی وکورد زمانی زگماکی نیه. ماکان به ئاشکرا ده‌ری ناخا ووادیاره ئه‌و ئازایه‌تی وڕووههڵماڵاوییه له خۆی دا شک نابا. به‌ڵام به‌رهه‌می لێکدانه‌وه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که هه‌موو گه‌لانی ئێران ده‌بێ زمانی فارسی به زمانی خۆیان بزانن وچونکه ئه‌وه‌ش له راستی دووره، که‌وابێ ده‌بێ مشوورێکی بۆ بخۆرێ یان ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یره فارس له ئێران دا به زۆر بتوێندرێنه‌وه. ئێستا له‌وه گه‌رێین که ماکان له رۆژهه‌ڵاتناسه‌کانه‌وه ده‌گێرێته‌وه (ئه‌و رۆژهه‌ڵاتناسانه که له جێگایه‌کی تردا به '' مووچه خۆری ئاشکراو نهێنیی ده‌زگای حکوومه‌تی وڵاته ئیمپریالیستی یه‌کانیان ناو ده‌با '' (لاپه‌ڕه‌ی 31)، که گۆیا ئه‌و زمانه‌ی هاتۆته فه‌لاتی ئێران به زمانی ئێرانی ناو ده‌به‌ن.
راستیی ئه‌وه‌یه که له فه‌رهه‌نگی زمان‌ناسی دا له هیچ شوێنێک ئێمه تووشی زاراوه‌ی زمانی ئێرانی نابین وهیچ رۆژهه‌ڵات ناسێکی ناسراو ئه‌و زاراوه‌ی به کار نه‌هێناوه. به پێچه‌وانه هه‌موو رۆژهه‌ڵاتناسان زاراوه‌ی زمانه‌کانی ئێران به کار دێنن که لکێکه له زمانه‌کانی هیندوئۆرووپایی. لاڕووس (قاموسی فه‌رانسه‌وی) له لکی هیندوئێرانی دا که زمانه‌کانی هیندی وئێرانی ده‌گرێته‌وه، زمانه‌کانی تازه‌ی هیندی، سانسکریت، پارسیی کۆن، زهتر، فارسی وکوردی ناو ده‌با. (لاڕووسی بچووک 1964 ، لاپه‌ڕه‌ی 1443). دوکتور قاسملوو درێژه به باسه‌که‌ی ده‌دا وله بواری زمانه‌وه ده‌نووسێ ''زاراوه‌یه‌کی تر که ماکان به کاری دێنی ''نیوه زمان'' ه. دیاره ئه‌وه‌ش زاراوه‌یه‌کی تایبه‌تی خۆیه‌تی. له زانستی زمان‌ناسی دا زاراوه‌یه‌کی وه‌ها نیه وناشزانین که مه‌به‌ستی له نیوه زمان چیه. ئاغای ماکان ناچار بووه ئه‌و زاراوه داتاشێ. تا ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی زمانه‌کانی ئازه‌ری وکوردی بکاته به‌شێک له شێوه‌کانی زمانی فارسی، لانیکه‌م بتوانێ ناوی نیوه زمانیان به‌سه‌ر داببرێ. (تاڤگه‌ی هه‌قیقه‌ت، به‌رگی یه‌که‌م، ل.ل 251ـ 252).
له بابه‌ت زمانی کوردییه‌وه ماکان ده‌نووسێ '' چونکه له زمانی کوردی دا چه‌ند شێوه هه‌یه ناکرێ پیێ بگوترێ زمان''. له وڵام دا دوکتور قاسملوو ده‌لێ'' له پێش دا ده‌بێ بلێین که بوونی چه‌ند شێوه‌ی جۆربه‌جۆر تایبه‌تی زمانی کوردی نیه. زمانی ئالمانی که یه‌كێکه له زمانه مۆدێرن وپێشکهوتووهکان، ئێستاش خاوه‌نی چه‌ند شێوه‌ی جۆربه‌جۆره. ناته‌واویی زمانی کوردی له‌وه‌دایه که ئهلف وبێیهکی نیه که بتوانێ ببێته بناغه بۆ پێک هێنانی زمانی ستانداردی کوردی. ئێستا له قوتابخانه‌کانی کوردستانی عێراق دا به زمانی کوردی ده‌خوێندرێ. رۆژنامه وگۆڤاروکتێب به‌و زمانه بڵاو ده‌کرێته‌وه. له یه‌کیه‌تیی سۆوییتیش هه‌روه‌ها.
رۆژهه‌ڵاتناسه‌کان له رۆژهه‌ڵاته‌وه تا رۆژئاوا هه‌موو سه‌لماندوویانه که زمانی کوردی زمانێکی سه‌ربه‌خۆیه. لێک نزیکیی زمانی کوردی وفارسی نابێته به‌ڵگه‌ی ئه‌وه که زمانی فارسی شێوه‌یه‌کی زمانی کوردی یه یان به پێچه‌وانه زمانی کوردی یه‌کێکه له شێوه‌کانی زمانی فارسی. مه‌گه‌ر زمانی رووسی وبیلورروسی یا زمانی رووسی وئۆکراینی جیاوازییان له نێواندا پتره له زمانی کوردی وفارسی؟ ته‌نانه‌ت دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاوازییش ده‌گونجێ به زمانێک قسه بکه‌ن وه‌ک ئۆتریشی یه‌کان وئالمانی یه‌کان، فه‌رانسه‌وی یه‌کان وبلژیکی یه‌کان، ئینگلیزییه‌کان وئهمریکاییهکان. (تاڤگه‌ی هه‌قیقه‌ت، به‌رگی یه‌که‌م، ل.ل. 256 ـ 257 ).
***
ئه‌و کتێبانه‌ی وه‌کوو سه‌رچاوه بۆ ئه‌و بابه‌ته که‌ڵکم لێ وه‌رگرتوون بریتین له :
کردستان وکرد، دکترعهبدالرحمن قاسملو. چاپی فارسی، 1996
نیو سه‌ده تێکۆشان، عبدالله حسن زاده، به‌رگی دووهه‌م، 1996
دوکتور قاسملوو، رێبه‌رێکی مۆدێرن وشۆرشگێرێکی دێموکرات، کۆ کردنه‌وه‌ی کاوه به‌هرامی
تاڤگه‌ی هه‌قیقه‌ت، له کۆکردنه‌وه‌ی کاوه به‌هرامی، به‌رگی یه‌که‌م
لوقمان زه‌هرایی
2.6.2009
ئه‌م بابه‌ته له ژماره 514 ی "کوردستان"، تایبه‌ت به یادی 20 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی دوکتور قاسملوودا بڵاوکراوه‌ته‌وه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر