۱۳۹۳ تیر ۲۳, دوشنبه

پێشمەرگەی ‌حیزبی دێموکڕات بوو، بەکر شوانی

پۆستی ئەلیکترۆنی

چاپکردن
لە بیست و پێنجەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕێبەر و سەرکردەی هەڵکەوتووی کورد د. عەبدولڕەحمانی قاسملۆداbekr-shuwani
هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی خۆی و هاوڕێکانی و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و ئازادیی کوردستان دەنێرم. بەم بۆنەیەوە بەسەرهات و بیرەوەرییەك دەگێڕمەوە کە دڵنیام پاش خوێندنەوەی، لای خۆتانەوە "شەیر" بڵاوی دەکەنەوە بۆ ئەوەی زۆرترین کەس بە چیرۆکی قارەمانی گومناوی ناو ئەم بەسەرهاتە بزانێت.

تیپۆلۆژی دکتور قاسملوو لە حیزبایەتی، کوردایەتی و خەبات و سیاسەتدا، برایم لاجانی

تیپۆلۆژی دکتور قاسملوو لە حیزبایەتی، کوردایەتی و خەبات و سیاسەتدا، برایم لاجانی

.من تێدەکۆشم قاسملوو لە ڕوانگەی ئەزموونەکانی خۆمەوە بخەمە بەر باس . بەوحاڵەش ئەوەش بۆخۆی کارێکی گرانە. چوونکە دوکتور قاسملوو کەسایەتیەکی هەموو لایەنەی کامڵی هەبوو
 دارێک بوو لقوپۆپی جۆراوجۆری لێدەبوونەوە. ڕێبەرێکی سیاسی بوو، رێبەرێکی بەتوانای بزووتنەوەیەکی میللی دێموكراتیک بوو، سەرکردەی حەرەکەتی چەکدارانەی میللەتی خۆی بوو، کەسایەتیەکی سیاسی ناوچەیی و ئێرانی و کوردستانی وتەنانەت جیهانیش بوو، مامۆستای زانکۆ بوو، دیپلۆمات بوو، ڕووناکبیر بوو، ئینتلێکتوڵ بوو، ئەدیب و نوسەر و زمانزان بوو، مێژوو زان و مێژوو نووس بوو، پێشمەرگەبوو، خەباتکاربوو، شارەزای کارووباری فەرهەنگی و هونەر و ئەدەبیات بوو، سەرەڕای هەمووی ئەوانە لە نێو بزووتنەوەی کورد و جوڵانەوەی ڕزگاری خوازی کوردستاندا ئیدەئۆلۆگ بوو.

رێبەری لە ئاوێنەی كرداری قاسملوودا


رێبەری لە ئاوێنەی كرداری قاسملووداجەمیل ئەحمەدی 

لە جەرگەی خەباتی بێپسانەوەی نەتەوەی كورد لەبۆ رزگاریی نەتەوەیی و ئازادی، كەم نین مرۆڤگەلێكی هەڵكەوتوو و دیار كە لە شوێن و بڕگە جیاوازەكاندا جڵەوی ئەم كاروانەیان لە دەستدا بووە و هەركام بە تایبەتمەندیگەلی خۆیان بەرخودانیان لە رێگەی راستدا رێنوێن كردووە. هەروەك لە خوێندنەوەی مێژووماندا دەردەكەوێ، ئەم كەڵەپیاو و شۆڕە ژنگەلە لەجێی خۆیاندا داستانگەلێكن لە فیداكاری و لێهاتوویی، بەڵام ئاسایی دەبێ كە هەر بەڕێزێكیان بەپێی توانا و لێهاتوویی شەخسی و لەبار بوونی بارۆدۆخی دەورو پشتیان ئاستێكی تایبەت لە شوێندانەرییان تۆمار كردبێ. ئەم ئاستە جیاواز و فرەچەشنە لە تەنیشت هەمووی سەركەوتن و ناكامیەكانمان خەرمانێكن لە تەجرێبە كە خوێندنەوە و پێداچوونەوەیان بۆهەر تاكێكی رێبوار و درێژەپێدەری رێگەی ئازادی و رزگاری كوردستان زەروورەتێكی بەرچاو و حاشاهەڵنەگرە.

دکتر قاسملو، آنگونه که بود

دکتر قاسملو، آنگونه که بود 

همن سیدی
• اکنون و در شرایطی که جمهوری اسلامی تلاش می‌کند تا سیاست‌گریزی را به سیاست غالب ایرانیان تبدیل کند، سیاسی بودن و تشکل سیاسی، نیاز مبرم دیگری برای آینده آزادی و عدالت است. تقویت تحزب و گسترش فرهنگ سیاسی در جامعه به همراه سوسیالیزم دموکراتیک می‌تواند در آینده یادگاری از دکتر قاسملو باشد برای همه مردم ایران، نه فقط کردستان ...
اخبار روز: www.akhbar-rooz.com 
آدينه  ۱۷ تير ۱٣۹۰ -  ٨ ژوئيه ۲۰۱۱

از ترور دکتر عبدالرحمن قاسملو در وین ، پایتخت اتریش، ۲۲ سال می‌گذرد. او نه در طی این مدت و نه در دوران حیاتش، چنان که بایسته بود برای مردم ایران شناخته نشد. در مورد دکتر قاسملو، یا اطلاعات بسیار سطحی است یا جهت‌دار و نادقیق. دشمنانش در هر دو دوره پهلوی و جمهوری اسلامی طبعا حقایق را در مورد او کتمان کرده و تا آنجا که توانسته‌اند تخریبش کرده‌اند. رقیبانش هم در هر دو دوره (حزب توده و کومله) تنها چهره‌ای منفی از او نشان داده‌اند. هوادارانش هم البته، هم به عنوان وظیفه حزبی و هم به احترام جانباختنش، تنها چهره‌ای مثبت و بدون اشتباه از او ارائه می‌دهند. همه اینها باعث شده که بسیاری از ابعاد شخصیت سیاسی او، ناشناخته بماند و یا با تحریف گردد. این نوشتار البته قصد پرداختن به همه ۵۹ سال زندگی او را ندارد ، تنها سعی می‌کند چند صحنه از زندگی سیاسی او را بررسی کند که شاید تاکنون به آن پرداخته نشده است.

تێڕوانینێک بۆ چەمکی قاسملووییسم لە کوردستان*

تێڕوانینێک بۆ چەمکی قاسملووییسم لە کوردستان*
تێڕوانینێک بۆ چەمکی قاسملووییسم لە کوردستان*و: هـادی عـارفـی
دوکتور قاسملوو شەوی یەڵدای سالی ١٩٣٠ زایینی لە شاری ورمێ (رەزاییە) چاوی بە ژیان هەڵێناو لە ١٣ی ژووئییەی ساڵی ١٩٨٩ی زایینیدا لە ڤییەنی پێتەختی وڵاتی ئۆتریش لە ئەنجامی فتوایەکی سیاسی – ئایینیدا لەلایەن دەستەڵاتدارانی دیکتاتۆر – فاشیستیی ئیسلامیی ئێرانەوە تیرۆر کرا.

ناوی دوکتور قاسملوو لەگەڵ کۆمەڵێک چەمکی وەک دێمۆکراسی، خودموختاری، سۆسیالیزم، خەباتی چەکدارانە، سەربەخۆیی حیزبی گرێدراوەو ناوەکەی بۆ هەر تاکێک کە ئەم بەرزە مرۆڤە بناسێت، ئەم چەمکانەی وەبیر دێنێتەوە.

ساڵڕۆژی تیرۆری د.قاسملوو و بەرپرسیارەتی ئەخلاقی

ساڵڕۆژی تیرۆری د.قاسملوو و بەرپرسیارەتی ئەخلاقی
ساڵڕۆژی تیرۆری د.قاسملوو و بەرپرسیارەتی ئەخلاقیمادح ئەحمەدی
ئەمساڵ (١٣٩٣)، چارەکە سەدەیەک بەسەر تیرۆری رێبەری مەزن "دوکتور قاسملوو" و هاوڕێیانی لە ڤییەن تێپەڕ دبێ. بۆیە ئەتوانین بێژین کە بەرز راگرتنی یادی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، دەبێ ئەمساڵ لە چاو ساڵانی پێشوو جیاواز بێ و گرنگیی تایبەتی پێبدرێ. لە ماوەی رابردوودا هەر دوو لای حیزب کاریان بۆ ئەم بابەتە کردووە و هەر دوو لاش بۆ بەرز راگرتنی یادی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، کۆمەڵێک بەرنامەیان بەدەستەوەیە. ئەوەی لێرەدا دەمەوێ قسەی لەسەر بکەم پێداگرییە لەسەر رەهەندێکی ئەخلاقی کە پێویستە هەموومان لە ساڵڕۆژی تیرۆی دوکتور قاسملوودا ڕچاوی بکەین.

قاسملوو بۆ بەرەو پیلی مەرگ چوو؟


قاسملوو بۆ بەرەو پیلی مەرگ چوو؟
قاسملوو بۆ بەرەو پیلی مەرگ چوو؟ئاگری باڵەکی
دوکتور قاسملوو ئەوەی کرد کە پێشەوا کردی، بەڵام لە کات و شوێنی جیاوازدا،دوکتور قاسملوو پڕمەترسیترین رێگای گرتەبەر تا بزووتنەوەی کوردی رۆژهەڵات بە دۆخی ئەمڕۆ نەگات.

ئەو سه‌رتیتره‌ی سه‌ره‌وه‌پرسیارێکه‌که‌ماوەی ٢٥ ساڵە لە مێشکی ئێمەدا دێت و دەچێ! ئه‌رێ بۆ قاسملوو بە دەستی خۆی بەرەوپیلی مەرگ چوو؟ لە راستیدا له‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌زۆر گوتراوە و زۆر بیستراوە.